ئیسرائیل و تور كیا
503 جار بینراوە 24/7/2017 06:02 PM

ئیسرائیل باڵیۆزخانەی خۆی لە تورکیا داخست



سنور میدیا

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاری دا باڵێۆزخانەی خۆی لە ئەنقەرە و کۆنسوڵخانەکەی لە ئەستەمبۆلی تورکیا دابخات، ئەوەش دوای ئەو دوو هێرشە هات کە شەممەی ڕابردوو کرایە سەر دوو پەرستگەی جووەکان لەو وڵاتە.



ئەمڕۆ رۆژنامەی 'مەعاریف'عیبری، لە ماڵپەری ئەلەکترۆنی خۆی ڕایگەیاند کە بەهۆی گرژی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بووە کە بەهۆی ئەىو کەشەی کە بەم دواییە لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا دروستبوو، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بریار داخستنی باڵێۆزی وڵاتەکەی لە تورکیا داوە.



سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی بە رۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ئەم بڕیارە وەکو خۆپارێزییەک دراوە.



هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە لەبارەی ئەوەی ئیسرائیڵ کەی جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی خۆی لە ئەنقەرە و کۆنسوڵخانەکەی لە ئەستەمبۆڵ دەکاتەوە.



تەلئەبیب و ئەنقەرە، لە رۆژی 28ی تەمووزری ساڵی ڕابردوو، پەیماننامەیەکی ئاشتیانی مۆر کرد بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوانیان دوای دابرانێک کە ماوەی ٥ ساڵی خایاند.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure