"شوان هەرکی" و "کاژین"
4508 جار بینراوە 18/7/2017 03:04 PM

بێژەرێکی NRT: دەست لە کارکێشناوەم لەو کەناڵە تەنها هۆکارێک نەبوو



سنور میدیای

هەردوو بێژەری دیاری کەناڵی ئێن ئارتی "شوان هەرکی" و "کاژین"ی هاوسەری هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەیان ئاشکرا دەکات.

 

شوان هەركی، لە چاوپێكەوتنێكی هەفتەنامەی "باس"دا هۆکارەکانی دەست لە کارکێشانەوەیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "دوای وەرزی نوێی كەناڵەكە و گۆڕینی سیستەمی پەخش بە ئێچ دی، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ هەردووكمان چووینە كەناڵی ئێن ئاڕتی، سەرەتا وەك بێژەر دەستبەكار بووین، بەڵام دواتر بەهۆی ئەنجامدانی كارەكانمان بە باشی، من پۆستی سەرنووسەری هەواڵی كرمانجییشم وەرگرت و تا دوا رۆژی كاركردنمان هەردوو ئەركەكەم بەباشی ڕادەپەڕاند، جگە لە چەندین كاری زیادە و بەرنامە و ڕووماڵ لە بەرەكانی جەنگ".

 

شوان باس لە هۆکاری سەرەکی دەست لە کارکێشانەوەی دەکات و وتیشی، "لادانی سیاسەتی كەناڵەكە بوو لە بەرژەوەندیی نیشتمانی، لەپێناو هەواڵێك بۆ ڕاكێشانی سەرنجی بینەر، دیارترین نموونەش، بابەتی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بوو لە كەركووك كە ئەوكات بە دیاریكراوی لە رۆژی ١٠ی ئەمساڵ هەواڵێك هەبوو لەسەر داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، من وەك سەرنووسەری هەواڵ و وەك ئەركی خۆم بەدواداچوونم بۆ هەواڵەكە كرد، چونكە گومانم هەبوو لە ڕاستیی هەواڵەكە، بەڵام ئەمە بە هەر هۆكارێك بێت لەلایەن بەڕێوەبەرانی كەناڵەكە قبووڵ نەكرا، بۆیە هەم ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بوومەوە لەسەر ڕاستكردنەوەی هەواڵەكە، هەم سزا درام".

 

هەركی دەڵێت "هەر ئەوكات من ئەوەم پێ قبووڵ نەكرا و دەستم لە كار كێشایەوە، بەڵام بەرپرسانی كەناڵەكە دەستلەكاركێشانەوەی منیان قبووڵ نەكرد و پاش هەوڵدانێكی زۆر لەگەڵمدا گەڕامەوە سەر كار، بەڵام ئەوەی نیگەرانی كردم، لەدوای دەستكردنەوەم بە كار، رۆژ بە ڕۆژ لادانی زیاترم ئەبینی لە پرسە نەتەوەییەكان، ئەوكات بۆم دەركەوت بابەتی هەواڵی ئاڵاكە سەرەتای قۆناغێكی نوێ بوو كە ئێن ئاڕتی دەستی پێكردووە و بۆیە تەنیا بژارەی چوونەدەرەوە لەو سیاسەتەم لەبەردەمدا مایەوە".

 

جەختیش دەکاتەوە، ئێن ئاڕتی لە دروشمەسەرەكییەكانی خۆی "هاوسەنگی، ڕاستگۆیی، بوێری" لایداوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure