وه‌زاره‌تی دارایی
2577 جار بینراوە 17/7/2017 03:40 PM

بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی



سنور میدیا 

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ ره‌زامه‌ندی‌ نیشان داوه‌ به‌ خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ بڕوانامه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 45% بۆ ده‌رچووانی‌ په‌یمانگه‌ی‌ راهێنان و گه‌شه‌پێدانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌سه‌ر میلاكی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌.

 

به‌پێی‌ نووسراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ له‌ رۆژی‌ 16-7-2017 به‌ واژووی‌ رابه‌ر سدیق بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ به‌ وه‌كاله‌ت ده‌رچووه‌ وه‌ڵامی‌ نووسراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌یان داوه‌ته‌وه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "رازین له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ بڕوانامه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 45% بۆ ده‌رچووانی‌ په‌یمانگه‌ی‌ راهێنان و گه‌شه‌پێدانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ به‌مه‌رجێك له‌ چوارچێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تتان ده‌رنه‌چێت و له‌ كاتی‌ گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر میلاكی‌ وه‌زاره‌تێكی‌ تر ئه‌م ماف و ئیمتیازاته‌یان پێنادرێت و به‌م بڕوانامه‌یه‌ش ناتوانن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن بۆ ئاسته‌كانی‌ خوێندنی‌ باڵا".

 

3037121772017_5.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure