دابه‌شكردنی مووچه‌
3695 جار بینراوە 17/7/2017 12:13 AM

هۆكاری دواكەوتنی موچەی مانگی ئایار ئاشكرا دەبێت



سنور میدیا 

تۆڕی میدیایی گۆڕان هۆكاری دواكەوتنی موچەی مانگی ئایار ئاشكرا دەكات و دەڵێت، توركیا دەستی بەسەر پارەی نەوتی هەرێمدا گرتوە.


تۆڕی میدیایی بزوتنەوەی گۆڕان راپۆرتێكی لەسەر دواكەوتنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو بەو پێیە بێت "توركیا دەستی بەسەر پارەی نەوتی هەرێمدا گرتوەو دەیەوێت لە بەرامبەر پێدانەوەی پارەكە چەند مەرجێك بەسەر پارتیدا بسەپێنێت".


میدیای گۆڕان دەڵێت، "ماوەی‌ (20) رۆژ زیاترە توركیا لە (هالك بانك) رێگەی‌ لەڕاكێشانی‌ پارەی‌ نەوت گرتوە بەهۆی‌ ئەو نیگەرانیانەی‌ لەماوەی‌ رابردودا توركیا هەیبوە بۆ ئەم مەبەستەش بانگهێشتی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ كردوە بۆ توركیاو بڕیارە لەم رۆژنەدا دور لەچاوی‌ میدیاكان بارزانی‌ بچێتە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان ‌و بیناڵی‌ یڵدرم و سەرۆكی‌ دەزگای میت كۆبێتەوە".


ئاماژەشی كردوە، "یەكێك لەهۆكارەكانی نیگەرانی توركیا ریفراندۆمە كە پێشتر ئەردۆغان بەڵینی‌ لە بارزانی‌ وەرگرتوە كە ئەو ریفراندۆمە نابێت بكرێت ئێستاش كە پارتی سورە لەسەری‌ ئەمەش ئەنقەرەی‌ نیگەران كردوە".


میدیای گۆڕان باسی لەوەشكردوە، "وەزارەتی دارایی رۆژی 10ی ئەم مانگە بەنیاز بوە لەداهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشكردنی موچە بكات، بەڵام لەلایەن مەسعود بارزانییەوە فەرمانیان پێكراوە تا كێشەی هەرێم و توركیا چارەسەر دەبێت موچە لەداهاتی ناوخۆ نەدەن، پاشان بارزانی رەزامەندی لەسەر دابەشكردنی موچەی تەنها وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕیوە".

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure