سه‌دام حسێن
5045 جار بینراوە 16/7/2017 03:24 PM

به‌ڤیدیۆ.. صه‌دام حسێنی دووه‌م ده‌ركه‌وت



سنور میدیا 

سەرۆكی فەنزوێلا  بەجلی سەربازییەوە دەركەوت و خۆی بە سەدام حسێن شوبهاند و وتی: "من سەدام حسێنی ڕاستیم".

لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە خۆپیشاندان لە فەنزوێلا دەستی پێكردووە و هاوڵاتیان داوای لاچوون لەسەر دەسەڵات لە سەرۆكی وڵات دەكەن و بەو هۆیەوەش زیاتر لە 90 كەس كوژراون و بە سەدان كەسیش بریندار بوون.

نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی فەنزوێلا لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكدا لە مەڕاسیمی خەڵاتكردنی ئەو سەربازانەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەراندا بریندار بووبوون وتی، "من لە سەدام حسێن دەچم، سەدام حسێن-ێكی ڕاستەقینە".

سەدام حسێن، سەرۆكی ڕژێمی پێشوووی عیراق بوو، كە بەهۆی تاوانی كۆمەڵكوژی گەلانی عیراق و بەتایبەت كیمیاباران هەڵەبجە و چەند ناوچەیەكی كردنی هەرێمی كوردستان و ئەنفاكردنی كوردەكان و ڕاگواستنی گوندەكانی كوردستان و كپكردنی ڕاپەڕینی شیعەكان لە بەهاری 1991، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی وەستایەوە و لە بەهاری 2003 كۆتایی بە دەسەڵاتی هات و لەسەر دۆسیەی دوجەیلی شیعەكان لە 30 كانونی یەكەمی 2006 لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەسێدارە درا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure