هۆشیار زێباری
4411 جار بینراوە 12/7/2017 11:13 PM

زێباری وێنه‌یه‌كی‌ خێزانی‌ له‌ كاتی‌ مه‌له‌كردندا بڵاوكرده‌وه‌



سنور میدیا 

هۆشیار زێباری، وه‌زیریی پێشووی عیراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی وێنه‌یه‌كی‌ خێزانی‌ له‌ كاتی‌ مه‌له‌كردندا بڵاوكرده‌وه‌ و نوسیوێتی‌ مەلە كردنێكی خێزانی لە ڕۆژێكی زۆر گەرمی ھەرێمی كوردستاندا.

 

زێباری له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئینیستاگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ نوسیویەتی، مەلە كردنێكی خێزانی لە ڕۆژێكی زۆر گەرمی ھەرێمی كوردستاندا و پێدەچێت وێنەكەش لە ماڵی تایبەتی ناوبراو گیرابێت.

 

ئەو بەرپرسەی پارتی زیاتر چالاكییە تایبەتەكانی ژیانی لە ڕێی وێنەوە لە ئینستاگرام بڵاودەكاتەوە و پێگەكانی دیكەی زیاتر بۆ كاری سیاسی تەرخانكردووە، وێنەیەكی خێزانی خۆی بڵاوكردووەتەوە لە كاتی مەلەكردندا.

 

هۆشیار مەحموود محەممەد زێباری، كه‌ ده‌كاته‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌، لەدایكبووی ساڵی 1953، لە زانكۆی ئوردن لە عەممان بەشی زانستە سیاسییەكانی تەواوكردووە، لەبواری ئابووریشدا لە لەندەن ماستەری بەدەستهێناوە، پێش ئەوەی پۆستی وەزیری دارایی عێراق وەربگرێت لە ماوەی نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2014 وەزیری دەرەوەی عێراق بوو.

 

4011201272017_12.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure