مایکڵ رۆبن
831 جار بینراوە 7/7/2017 12:14 PM

مایکڵ رۆبن: دەبێت ئەمەریکا بیر لە چۆنیەتی روخاندنی تورکیا بکاتەوە



سنور میدیا 

بەرپرسێکی پێشو لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) رایدەگەیەنێت؛ پێویستە بیرکردنەوەی ئەمەریکا لە چوارچێوەی چۆنیەتی هاوپەیمانێتیکردن نەبێت لەگەڵ تورکیا، بەڵکو چۆنیەتی ئیدارەدانی داڕوخانی تورکیا بێت، جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئەو رێگایەی تورکیا گرتویەتییە بەر، دەبێتە هۆی ئاژاوە و داڕوخانی ئەو وڵاتە.

 

مایکڵ رۆبن،هاوكات توێژە لە پەیمانگای (ئەمەریکان ئیتەرپرایز) و شارەزا لە کاروباری تورکیا لەبه‌شێكی وتارێکداڕایده‌گه‌یه‌نێت ؛ ئەردۆغان لەپێناو بنکەی جەماوەریدا دژایەتی ئەمەریکا دەکات، بۆیە ئەمەریکا پێویستە بیرکردنەوەکانی لە چوارچێوەی ئیدارەدانی داڕوخانی تورکیادا بێت نەوەک چۆنیەتی هاوپەیمانێتیکردن لەگەڵیدا.

 

جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئەمەریکا دەتوانێت ئامانجەکانی لە سوریا بەدی بهێنێت، ئەویش لەرێگەی رۆمانیا و ئوردن و ناوچە کوردییەکان لە عێراق، ئەوەش بۆ قەرەبوکردنەوەی بنکەی ئەنچەرلیک، هەروەها هۆشداریش دەدات لەوەی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە کەناری داڕوخان نزیک بوەتەوە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure