ده‌می ئافره‌ت
15015 جار بینراوە 7/7/2017 10:17 AM

سێکیس لە ڕێگەی دەمەوە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکی ترسناک



سنور میدیا_

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، سێکس لەڕێی دەمەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی "gonorrhoea" کە هەڵگرەکەی تووشی چەند کێشەیەک دەکات و چارەسەرکردنی ئەستەمە.

 

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی کە لەڕێی دەمەوە سێکس دەکەن و دەڵێت، ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشییەکە بوو ئەوا لە ئێستادا چارەسەری سەختە و لەهەندێک باریشدا چارەسەری نییە.

 

نەخۆشی "gonorrhoea" نەخۆشییەکە کە لە ڕێگەی بەکتریای " Neisseria"وە دروستدەبێت و لەئەندامی زاووزێی هەردوو ڕەگەزدا هەیە، نەخۆشییەکەش زیاتر لە ڕێی سێکسی دەم و کۆمەوە دەگوازرێتەوە.

 

تیۆدۆرا وی کە پزیشکە لە ڕێکخراوەکە دەڵێت "بەکتریاکە زۆر زیرەکە و هەر کاتێک جۆرێکی نوێ ئەنتی بایۆتیکی بۆ دروستبکەیت بە مەبەستی لەناوبردنی، ئەو بەرگری زیاتر دەبێت".

 

ڕێکخراوەکە داتای ٧٧ وڵاتی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایاندا دەردەکەوێت کە بەرگری بەکتریاکە دژی ئەنتی بایۆتیکەکان زیاتر بووە، بەتایبەت لە وڵاتە هەژارەکاندا.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە نەخۆشی "gonorrhoea" کاردەکاتە سەر ئەندامی زاوزێ و ڕیخۆڵەی ڕاست و قوڕگی تووشبووەکان، بە وتەی دکتۆر وی، کاتێک کەسێکی تووشبوو ئەنتی بایۆتیک دەخوات بۆ چارەسەری ئازاری قوڕگ، ئەوا ئەو ئەنتی بایۆتیکە لەگەڵ بەکتریای "Neisseria"دا یەکدەگرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری بەکتریاکە.

 

هاوکات کەمی بەکارهێنانی کۆندۆم لەکاتی سێکسدا یارمەتی بەکتریاکە دەدات زیاتر بڵاوببێتەوە.

 

لە ١٠ پیاوی تووشبوودا یەک کەسیان ناتوانێت نیشانەی نەخۆشییەکە دەستنیشان بکات، بەڵام زیاتر لە ٧٥%ی ژنان یان پیاوانی هاوڕەگەزخواز کە تووشبوون بە ئاسانی نیشانەی نەخۆشییەکە تیایاندا دیاری ناکرێت.

 

نیشانەکان ئەگەر دیاری بکرێن بریتین لە بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا، زیادبوونی پێویستی میزکردن، دروستبوونی خوێن لەنێوان سوڕی مانگانە لە ژناندا، ئازار لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا، ئازار لە بەشی خوارەوەی سکدا، ئازاری قوڕگ و تا.

 

هەروەها ئەگەر نەخۆشییەکە چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی نەزۆکی، یان ئەگەری هەیە دواتر بۆ منداڵ بگوازرێتەوە.

 

مانیکا بالاسیگارام پزیشک لە سەنتەری توێژینەوەی جیهانی ئەنتی بایۆتیک ڕایگەیاند، بارودۆخەکە زۆر هەستیارە و لە ئێستادا تەنیا سێ دەرمان هەن کە ئەگەری هەیە هاوکار بن لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە و هیچ گەرەنتییەکیش نییە بۆ ئەوە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە وڵاتان دەکات کە زیاتر چاودێری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و زیادبوونی بەرگرییەکەی بکەن، هەروەها هەوڵبدەن دەرمانی پێویست بۆ چارەسەرەکەی بەرهەم بهێنن.

 

بەپێی ئامارەکان، ساڵانە نزیکەی ٧٨ ملیۆن کەس تووشی ئەو نەخۆشیانە دەبن کە لەڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێنەوە و ئەگەری هەیە ببنە هۆی نەزۆکی لە هەردوو ڕەگەزدا.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure