ڕۆدریگۆ
1291 جار بینراوە 6/7/2017 10:45 PM

سەرۆکی فلیپین :ئەگەر چەکدارانی داعشم بەزیندوویی بکەونە بەردەست، بەبەرچاوتانەوە جەرگ و هەناویان بە سرکە و خوێوە دەخۆم



سنور میدیا_تایبەت

دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لە دوورگەیەکی فلیپین ژمارەیەک دەریاوانی ڤێتنامی و فلیپینییان دەستگیرکرد و پاشان بەکوژراوی لە ناوچەی مەندیناوای فلیپین دۆزرانەوە، رۆدریگۆ دۆتیرتی، سەرۆکی فلیپین بەنیگەرانییەوە رایگەیاند: ''ئەگەر چەکدارانی داعشم بەزیندوویی بکەونە بەردەست، بەبەرچاوتانەوە جەرگ و هەناویان بە سرکە و خوێوە دەخۆم".

 

مانگی 10 ی ساڵی 2016 چەکدارانی داعش دوو دەریاوانی فلیپینی و چوار ڤێتنامییان دەستگیرکرد و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای پارەیان کرد، بەڵام حکومەتی فلیپین پێدانی پارەی لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان رەتکردەوە. رۆژی 6-7-2017 ەش ‌چەکدارانی داعش هەڕەشەکەیان بردە سەر و بارمتەکانیان کوشتن. رۆدریگۆ دۆتیرتی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا مۆبایلەکەی بەدەستەوە گرت، بە ئاماژەکردن بۆ وێنەی چەکدارەکان وتی: ''رێگەنادەین ئەوانە بمانخەنە سەر ئەژنۆ''.

 

داواشی لە سوپای وڵاتەکەی کرد ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ ناوچەکانی باشووری فلیپین ئەنجامبدەن، بەمەبەستی لەنێوبردنی چەکدارەکان لە باشووری وڵاتەکەی.

 

گرووپی ئەبوو سەیاف لە نەوەتەكانی سەدەی رابردوو بە پاڵپشتی رێكخراوی قاعیدە دامەزراوە، ئێستا بەسەر چەند گرووپێکی ئیسلامی تووندڕەو دابەشبووە و بەیعەتیان بە داعش داوە، ناوچەیەکی باشووری ئەو وڵاتەشیان داگیرکردووە. بەگوتەی بەرپرسانی وڵاتەکەش، گرووپەکە بوونەتە هۆی هەڕەشە و رفاندنی گەشتیاران و تێکدانی ئاسایشی فلیپین. 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure