بزوتنهوهی گۆران |
4000 جار بینراوە |
6/7/2017 05:57 PM |
|
وێنه .. ژنه پەرلەمانتارێكی گۆڕان كرێكاری دەكات
سنور میدیا
پهرلهمانتارێكی بزوتنهوهی گۆڕان له پەرلەمانی كوردستان، لە چەند وێنەیەكدا لەنێو یەكێك لە مۆڵەكانی هەولێر وەك كرێكار كار دەكات ، دەشڵێت :"مەبەست لەم كارە بۆ لە نزیكەوە ئاگادار بوونی كرێكارانە ،كە چۆن بە ئارەقی نێو چاوانیان پارە پەیدا دەكەن" .
ئیڤار ئبیراهیم لهپێگهی تایبهتی خۆی چهند وێنەی داناووە، كە بە جلی كرێكاری یەكێك لە مۆڵەكانی هەولێر سەرقاڵی كاركردنە ، لە یەك ڕۆژدا هەموو كارەكانی كرێكارو كارگوزارەكانی مۆلێك تاقی دەكاتەوە .
دەشڵێت :"وەك كرێكاریك كار دەكەم بۆ ئەوەی لە نزیكە وە ئاگاداربین ، كە كارمەندان چەند ماندوون، وە چۆن بە ئارەقەی نیوچەوانی خۆیان نان پە یدا دەكەن".
لە وێنەكاندا ، ئیڤار ئیبراهیم بەجڵ و بەركی كارمەندی ئەو مۆڵە جارێك لەسەر كاشێر كاڵا و شتومەك دەفرۆشێت جارێك خەریكی پاكردنەوەی ساڵەی مۆڵەكەیە ، لەگەڵ چەندین كاری دیكەی رۆژانەی كرێكارێك .