دابه‌شكردنی مووچه‌
2580 جار بینراوە 5/7/2017 02:42 PM

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ئاشکرا دەکرێت



سنور میدیا 

سەرچاوەیەکی ئاگادار کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە میدیایی  پارتی ڕاگەیاند: "ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت"، گوتیشی: "بڕیار وایە لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو خشتەی مووچە ڕابگەیەندرێت".

 

باسی لەوەش کرد، کە لیستی مووچەی بەشی زۆری وەزارەتەکان، وردبینی کراون و ئامادە کراون، "لیستی وەزارەتەکانی دیکەش ئامادە دەکرێت".

 

پێش ھاتنی جەژنی ڕەمەزان، دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مانگەکانی دیکەی خانەنشین و کەمئەندامان و کەسوکاری شەھیدان، کۆتایی ھات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure