سێ خوشك
1391 جار بینراوە 4/7/2017 11:05 PM

سێ خوشکی خێزانێک یەک کار دەکەن



سنور میدیا _ شادان قادر

ماوەی ساڵێکە لەناو بازاری قەڵادزێ، سێ خوشکی خێزانێک پێکەوە یەک کار دەکەن بەهۆی خراپی باری ئابوریان و نەبونی سەرپەرشتیارێک لە ماڵەکەیاندا ئەم کارە دەکەن.سێ خوشکەکە دەڵێن کێشەو بەربەستەکانی بەردەم کار کردنی ژنانی سنورەکە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ناتێگەیشتووی خێزانەکانیان، کە ڕێگریان دەکەن لە کارکردن، ئەگەرنا هیچ جیاوازیەکی کار نیە لە نێوان ژن و پیاودا.

 

بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو، ژنانێکی زۆر لە کوردستاندا هاوشان لەگەڵ ئەرکی ماڵەوە و بەخێوکردنی منداڵ کاری دەرەوەش دەکەن، ئەوانە هەم ژنی ماڵەوەن هەم ژنی کار.

 

ئەمانە سێ خوشکن کە خێزانەکەیان لە ۱۱ ئەندام پێک هاتووە، بەهۆی خراپی باری ئابوریان و نەبونی کاسب کارێک لە خێزانەکەیاندا، لەبازاری پیاواندا ماوەی ساڵێکە کاردەکەن، وەکو خۆیان باسی دەکەن باوکیان بەهۆی تەمەنی زۆرەوە ناتوانێت کار بکات و بژێوی ژیانیان بۆ دابین بکات


دڵگەش ئه‌حمه‌د، خوشکە گەورەکەیانەو دوای جیابونەوە لە هاوسەرەکەی دەستی کردووە بەم کارە هاوکات یەکەم ژنی دوکاندار بووە لە شارەکەدا، ناوبراو دایکی منداڵێکەو بەم کارەی بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکەی و خێزانەکەی دابین دەکات

 

دڵگەش بۆ سنور میدیا گوتیشی تا ئێستا یارمەتی زۆر کەسم داوەو هانی زۆر کچم یاوە بێنە بازاری پیاوانەوە بئ جیاوازی کار بکەن.


دڵۆش ئه‌حمه‌د، یەکێکی ترە لە خوشکەکان و دەڵێت" ئەگەر دڵکەش نەبوایە نەماندەتوانی ئەم کارە بکەین، زۆر بوێرانە وەکو پیاوێک دەستی کردووە بەم کارەو بێ سڵ کردنەوە بەردەوام بووە و دەستی ئێمەشی گرتووە و هاندەرێکی باش بووە بۆمان، دڵۆش دایکی دوو منداڵەو هاوسەرەکەی پێشمەرگە بووە، بەهۆی خراپی گوزرانیانەوە ڕووی کردۆتە دەرەوەی وڵات و جێی هێشتووە.


دڵۆش گوتیشی خێزانەکەمان و خوشکەکانمان دەست خۆشیمان لێدەکەن، بەڵام دوکاندارە پیاوەکان ئیرەیمان پێدەبەن و پێیان وایە موشتەریەکانمان لێ دزیون.


یەکێک لە کڕیارەکان دەڵێت" بونی دوکانداری ژن پێویستە، چونکە ژنەکان زیاتر لە پێویستەکانی یەکتری تێدەگەن و مامەڵەیان خۆشترە.


دڵنیا ئه‌حمه‌د، خوشکە بچوکەکەیانەو دایکی منداڵێکە، هاوسەرەکەی کۆچی دوای کردووە و دەشڵێت" سەربەرزم بەم کارەو دەتوانم هەرچی پێداویستی خۆم هەیە دەستەبەریکەم بئ ئەوەی داوای یارمەتی لە کەس بکەم. داواشی لەکچان و ژنانی دیکە کرد بێنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و سەربەرزانە کار بکەن.

 

بە پێی یاساش لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەموو کەسێک مافی کارکردنی هەیە، بەمەرجێک تەمەنی لە سەروی ۱٥ ساڵیەوە بێت، بەبئ جیاوازی ڕەگەز و نەتەوە و ئاین و کلتور و بەڵام تا ئێستاش هەلی کار و دەستکەوتنی کار یەکسان نین بۆ هەموو کەسێک بەتایبەت ژنان، لە ڕووی کارەوەش جیاوازیەکی ئەوتۆ دەبینین لە نێوان کار کردنی ژنان و پیاوان، ئەوەش جیاوازی کردنە لەنێوان ژن و پیاوی ئیشکەر لەسەر بنەمای رەگەز

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure