یابان
648 جار بینراوە 3/7/2017 09:19 PM

ئه‌م خاڵانه‌ یابانی پێشخست



ئه‌م خاڵانه‌ یابانی پێشخست 

1- له‌ ژاپۆن له‌ پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه‌ تاكو شه‌شه‌م بابه‌تێك به‌ناوی "ڕێگای ئاكار" ده‌خوێنرێت و تێیدا منداڵ فێرده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بكات.
2- كه‌وتن "رسوب" له‌ یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه‌ تاكو سێی ناوه‌ندی نیه‌، چوون ئامانجه‌كه‌ په‌روه‌رده‌یه‌و مه‌به‌ست چاندنی چه‌مكی په‌روه‌رده‌و بنیاتنانی كه‌سێتیه‌و، ته‌نها فێركردن و ته‌لقین نیه‌.
3- ژاپۆنیه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ میلله‌ته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانن، خزمه‌تگوزاریان نیه‌، باوك و دایك به‌رپرسن له‌ ماڵ و منداڵ.
4- منداڵانی ژاپۆن هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك هاوڕێ له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیان خوێندنگه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌و، ئه‌مه‌ش نه‌وه‌یه‌كی خۆبه‌كم زان "متواضع" و پاكوخاوێن گۆش ده‌كات.
5- قوتابی كه‌ ده‌چن بۆ قوتابخانه‌ "فڵچه‌ی ده‌م و دان" له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن و، دوای خواردن دانیان ده‌شۆن و له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ گرنگی به‌ ته‌ندروستیان ده‌ده‌ن.
6- به‌ڕێوبه‌رو مامۆستایان 30 خوله‌ك پێش خوێندكاران له‌ خواردنی خوێندكاره‌كان ده‌خۆن و ئه‌مه‌ش بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تی خواردنه‌كه‌، چوون ئه‌وان بڕوایان وایه‌ منداڵان داهاتووی وڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌بێت.
7- كرێكاری پاكوخاوێنی به‌ "ئه‌ندازیاری ته‌ندروستی" ناوده‌برێت و به‌ مووچه‌ی 5000 تا 8000 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ مانگێك ده‌وام ده‌كه‌ن، پێش دامه‌زراندنی تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی و زاره‌كی پێده‌كرێت.
8- به‌كارهێنانی موبایل له‌ ناو "میترۆ و ریستۆرانت و شوێنه‌ داخراوه‌كان" قه‌ده‌غه‌یه‌، كاتێك موبایلیش بخه‌نه‌ سه‌ر "صامت - بێده‌نگ" پێی ده‌وترێت موبایله‌كه‌ی خسۆته‌ سه‌ر ئه‌خلاق.
9- له‌ ریستۆرانتدا هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی پێویستی خۆی خواردن هه‌ڵده‌گرێت و له‌ قاپی خواردنی هیچ كه‌سێكدا خواردن نامێنێته‌وه‌.
10- تێكڕای دواكه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا 7 چركه‌یه‌، چوون ئه‌و میلله‌ته‌ به‌های كات ده‌زانن و، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چهركه‌یه‌كیان به‌ زیاده‌ له‌ ده‌ست نه‌چێت. 

وەرگێڕان سەریاس سەمین - ڕۆژنامە نوس 

له‌ په‌یجی (منهل العلوم و المعرفة)

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure