سنور میدیا
656 جار بینراوە 2/7/2017 12:17 PM

دووەمین بەرپرسی ئاکەپە لە باکور کوژرا



سنور میدیا

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی په‌كه‌كه‌ دوای ماوەیەکی کورت لە ڕفاندنی، جێگری سەرۆکی ئاکەپە لە ناوچەی قلقلی سەر بە شاری وان لە باکوری کوردستان کوژرا.



سەرچاوە هەواڵییەکانی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، ئایدین ئاهی، جێگری سەرۆکی ئاکەپە لە ناوچەی قلقلی سەر بە شاری وان لە کاتژمێر ١١:٣٠ ی شەوی ڕابردوو رفێنراوە و دواتر بە برینداری دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کرد کە دوای ماوەیەکی کورت لە ڕفاندنی، ئایدین ئاهی، کە بەرپرسێکی تورک و جێگری سەرۆکی ئاکەپەیە لە وان، بە برینداری لە گەڕەکی شەمسەدین دۆزراوەتەوە، دواتر گەیاندراوەتەوە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەست داوە.



ئەمەش دووەمین ڕووداوی لەو جۆرەیە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ڕوویداوە، ئێوارەی دوێنێش جێگری سەرۆکی ئاکەپە لە شاری لیجەی سەر بە ئامەد بەناوی ئۆرهان مەرجان، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی دەستڕێژیی لێ کرا و کوژرا.

 

11169272017_60.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure