عەلی قەرەداغی
830 جار بینراوە 1/7/2017 05:35 PM

عەلی قەرەداغی: پێویستە کەناڵە بەدکارەکان دابخرێن نەک جەزیرە



سنور میدیا 

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەبارەی داواکاریی چوار وڵاتە عەرەبییەکەوە بۆ داخستنی کەناڵی جەزیرەی قەتەری رایدەگەیەنێت، پێویستە "کەناڵە بەدکارەکان" دابخرێن نەک جەزیرە.

 

عەلی قەرەداغی دوێنی لەمیانەی وتاری هەینیدا جارێکی دیکە بەرگری لە قەتەر کردەوەو رایگەیاند "قەتەر، وەک وڵاتێکی گەورە لە هەڵوێستەکانیدا، چی کردووە؟ بەشداریکردوە لە ئاشتەوایی لەنێو براکانماندا لەسودان و پاڵپشتی یەمەنی کردوە، هەروەها چەندین هەڵوێستی دیکەی بەرز کە دەوڵەتە گەورەکان نەیانتوانی ئەنجامی بدەن. هیچ شەرمێک نابینم کە زانایان لەگەڵ هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتەدا بوەستنەوە، کە زۆینەیان کۆکە لەگەڵ شەریعەتەکەماندا، پاڵپشتی قەتەر بۆ بزوتنەوەی حەماس هەڵوێستێکی عەربیانەی ئیسلامیانەیە، ئایا ئەوە گوناهە؟"

 

سەرەتای مانگی رابردوو، هەریەكە لە وڵاتانی‌ سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین، پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندو بە پشتیوانیكردنی‌ "تیرۆر" تۆمەتباری‌ دەكەن، هەروەها حكومەتی یەمەن و حكومەتی رۆژهەڵاتی لیبیا پەیوەندییان لەگەڵ دەوحە پچڕاند. پێشتریش عەلی قەرەداغی لەوبارەیەوە رایگەیاندبوو " گەمارۆدان و دابڕان حەرامەو گەشبینم بە چارەسەری كێشەكان لە ڕێگەی گفتوگۆو لەیەكتر گەیشتنەوە".

 

"تاکە دەنگی راگەیاندن کە بۆچوونی هەمووان بگوازێتەوە، جەزیرەیە، ئەو بەتەنها راگەیاندنێکی قەتەریی نییە، بەڵکو جیهانییە. شایستەی رەخنەلێگرتنە، ئەگەر رەخنە هەبوو. بەڵام ئایا بوونی دەنگێکی ئازاد تاوانە؟ بۆچی بێدەنگ نابن و ئەو دەنگە نەشازانە قەدەغە ناکەن کە دەنگی فیتنە و دژایەتی ئیسلامن؟ دەنگی گەندەڵی و دەنگی بەدکاریی؟ دەنگی هاوڕەگەزبازی؟ چۆن خێر دەگۆڕێت بۆ شەڕ و چاکە بۆ خراپە؟" عەلی قەرەدای وای وت.

 

یەکێک لەداواکارییە سەرەکییەکانی سعودییە، میسر، ئیمارات و بەحرەین لە وڵاتی قەتەر داخستی کەناڵی جەزیرەی قەتەرەییە کە بەیەکێک لە کاریگەرترین دەنگەکانی نێو نیشتمانی عەرەبی دادەنرێت.

 

هەروەها لەوتارەکەی دوێنێدا قەرەداغی وتیشی "ئایا پشتگیرییکردنی دەوڵەتێکی شەرعی لە میسر بە سەرۆکایەتی مورسی کە لەسەدا 93 پاڵپشتی بەدەست هێنا، گوناهە؟ ئایا داڵدەدانی ئەوانەی لە زوڵم رادەکەن و پاراستنی کەرامەت و ژیانی و مرۆڤایەتیان تاوانە؟ رۆژئاوا مافی پەنابەری دەداتە هەر کەسێک کە بچێتە ئەوێ و داوای مافی کەرامەت بکات و هیچ کەسێک ئەوە بە تاوان هەژمار ناکات."


ئەو وتانەی عەلی قەرەداغی لەکاردانەوەی ئەوەدا دێت چوار وڵاتە عەرەبییەکە داوایان لەقەتەر کردوە رەگەزنامەی وڵاتەکەی نەبەخشێتە هیچ کام لە هاوڵاتی ئەو چوار وڵاتە کە دەچنە قەتەرەو ئەوانەشی پێشتر ئەو کارەیان لەگەڵدا کراوە رەوانەی وڵاتەکانیان بکرێنەوە.

 

 

س. خه‌ندان

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure