تره‌مپ و ئه‌ردۆگان
471 جار بینراوە 1/7/2017 04:00 PM

ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ترەمپ و ئەردۆگان بڵاوكرایەوە



سنور میدیا

نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت: لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئەمریكا بارگرژی نێوان قەتەر و وڵاتانی كەنداویان تاوتوێكردووە.


بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، لە پەیوەندییەكەدا ھەردوولا پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان ئەنكەرەو واشنتنیان تاوتوێكردووە، هەروەها بارگرژی نێوان قەتەر و وڵاتانی كەنداو یەكێكی دیكە بووە لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە.

 

هەر لەوپەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بابەتی ڕادەستكردنەوەی عەبدوڵا گولەن و پێشڕەوییەكانی پەیەدە لە سوریا تاوتوێكراوە.

 

ھاوكات ھەردوو سەركردە رێككەوتن لەسەر پتەوكردنی كاری ھاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێگریكردن لە سەرچاوەی دارایی تیرۆر.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure