سێكس كردن
1007 جار بینراوە 27/6/2017 11:22 PM

گرنگی سێكس كردن بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش



سنه‌ر میدیا 

توێژینەوەیەكی نوێ‌ دەریخستووە كە ئەنجامدانی پڕۆسەی سێكس باشترین رێگەیە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی مرۆڤ، هەروەها هاوكارێكی باشە بۆ سوتاندنی ئەو بڕە كالۆریەی كەلەنێو لەشی مرۆڤدایە.


زانایان توێژینەوەیەكی زانستیان لەسەر چۆنێتی درێژەدان بە كاری سێكس كردن ئەنجامدا، دەركەوت كە تا چەندە كرداری سێكس درێژە بكێشێت زیاتر كالۆری و چەوری ناو لەشی مرۆڤ دەسوتێت و دەتوێتەوە، چونكە كرداری سێكس هاوشێوەی وەرزشكردن جوڵەی تێدایە و كالۆری دەستوێنێت.



توێژینەوەكە دەریخستووە كە پیاوان رێژەی 120 كالۆری دەسوتێنن لەماوەی 30 خولەك لەئەنجامدانی كاری سێكس كردندا، هەروەك هەندێك لەپیاوان زۆرێك لەو رێژەیە دەسوتێنن لەكاتی ئەنجامدانی كاروباری ئاسایی خۆیاندا، لەبەرامبەردا ئافرەتان 3.1 كالۆری دەسوتێنن لەكاتی ئەنجامدانی سێكسدا.



توێژینەوەكە لەسەر 20 ژن و مێرد تاقیكردنەوەی ئەنجامدا كەتەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵیدا بوو، زاناكان داوایان لێكردن لەماوەی مانگێكدا هەفتەی یەك جار سێكس بكەن، هەروەها بۆ ماوەی 30 خولەك بەبازنەیەكی بەتاڵدا رابكەن، و چەند ئامێرێكی پێوانەشیان پێدان تا پێوانەی ئەو ئەنجامی تاقیكردنەوەیە بنوسن.



لەدوای تەواو بوونی ئەو مانگەی كە بۆیان دانرابوو، بۆ زاناكان دەركەوت كە ئەنجامدانی سێكس كێشی لەشیانی زۆر زیاتر دابەزاندبوو لە بەرامبەر راكردنیان بۆماوەی 30 خولەك بە دەوری بازنەیەكی بەتاڵدا، بۆشیان دەركەوت كە ئەنجامدانی پڕۆسەی سێكس كردن لەنێوان ژنان و پیاواندا باشترین كاتە، چونكە وەرزشێكی تایبەتە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشیان.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure