حه‌یده‌ر عه‌بادی
794 جار بینراوە 27/6/2017 12:57 PM

دیدی عەبادی بۆ ریفراندووم لە چەند روانگەیەکەوە



سنور میدیا _ ئاماده‌كردنی زۆراب ئیسماعیل

یەکەم


لە ڕووی ئەژماری دەنگدەرانەوە

بۆ ڕێگرتنە لە سەرکەوتنی "بەڵی"...
بەو پێیەی دوو پێگەی دەنگدەری دیاری کردووە، پێگەی ناوەوە و پێگەی دەرەوە. گەر پێگەی ناوەوە '٥' ملیۆن دەنگدەر بێت، و پێگەی دەرەوە ٥ سەد کەس بێت، هاتووە بە ریژەی سەدی حسابی بۆ کردوون. واتە گەر ٣٠٠ کەسی پێگەی دەرەوە بلێ 'نا' یەکسانی کردووە بە سێ ملیۆنی پێگەی ناوەوە کە بڵێن 'ئا'.. .
ئەمە هەوڵێکی نادادپەروەرانەی ئەوە بۆ ئەوەی ریگە لەسەرکەوتنی ریفراندوم بگرێت.

دووەم

لایەنی ڕەگەزپەرستی

دیدی عەبادی بۆ کورد وەک رەگەز، زۆر رەگەزپەرستانەیە.
وەک تریش لەڕووی مافی مەدەنی و هاوڵاتیبونەوە زۆر نادادپەروەرانەیە، بەوەی کە ئەڵێت، هەر لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتە کوردیەکەدا ئیتر هیچ کوردێک مافی هاوڵاتیبوونی لە دەوڵەتی عێراقی دوای دروستبوونی دەوڵەتە کوردیەکەدا نییە.

 

سێیەم

لایەنی مادی

عەبادی لەڕیگەی دەستبەسەرداگردتن و نەهێشتنی فرۆشتنی موڵکی کوردەکان لەلایەن خاوەنەکانیانەوە، ئەیەوێت، یەکەم، ماڵ و موڵکی کورد زەوت بکات و، دووەم، کوردە موڵکدارەکان ناچار بکات بە 'نا' دەنگ بدەن بۆ ئەوەی لەروو مادیەوە زیان نەکەن و بەو جۆرە رێگە لەسەربەخۆبوونی کوردستان بگرێت.

 

چوارەم

هاوڵاتیبوونی کورد

عەبادی مافی مەدەنی و هوڵاتیبوونی کوردەکان زەوت ئەکات و گەر حەزیش بەوە نەکەن بچنە ناو دەوڵەتە کوردیەکەوە، ناچاریان ئەکات وەک موقیم لە عێراقی دواتردا بژین و بێوەفایی دەوڵەتی عێراقی عەرەبی بەرامبەر خزمەتی کورد بە دەوڵەتە کۆنەکە پیشان داوە.

پێنجەم

کاری سیاسی و هێزی پیشمەرگە لە ناوچە دابڕێنراوەکان

بێبەشکردنی کورد لەو ناوچانە لە ئایندەدا. هەرچەند ئەڵێت کە بە ریفراندومێکی تر چارەسەری پرسی ئەو ناوچانە ئەکرێت. لە هەمان کاتدا نەخشەی ئەوەی داناوە کە هێز و ریکخراوی کوردی دوای جیابونەوەی کورد لەوێ نەهێڵیت و قەدەغەیان بکات تا بتوانێت هەژمونی کوردیان لەسەر لاببات و بۆ هەتا هەتایە نەهێڵیت بچنەوە سەر دەوڵەتە کوردیەکە. وە بیانووی گۆڕینی دیموگرافیی ئەو ناوچانەشی لەسەر دەستی کورد هێناوەتەوە و لە حاڵەتی سەرنەکەوتنی 'ئا' دا دەستوور ئەگۆڕێت لە بەرژەوەندی عەرب لەو ناوچانە، وە لە حاڵەتی سەرکەوتنی 'ئ' دا بەهەمان شێوە بۆی هەیە کوردەکان لەوێ دەرکات پێشئەوەی ریفراندومیان تیادا ئەنجام بدرێت، کە ئەگەر ئەنجامیش بدرێت.

شەشەم

ئەگەری سەرنەکەوتنی ریفراندوم بە 'بەڵی'

لە دوای ریفراندوم، بە هەر بارێکدا بشکێتەوە، پرسی کورد لە ناو پرۆسەی عێراقدا پاشەکشە ئەکات. گەر سەرکەوت ئەو مەرجانەی داناوە، گەر سەریش نەکەوت، بە تەمایە دەستوور هەموار بکاتەوە و پاشە کشە بە مافەکانی کورد لە عێراقدا بکات.

ئەم خاڵانەی سەرەوە ئەوە دەرئەخا کە "سەرکردایەتی کورد"، لە ریگەی ریفراندومە نایاساییەکەیەوە، پاشەکشەیەکی زۆری بە مافەکانی کورد لە عیراق ا کردووە، لە لایەکی ترەوە، ئەوەش دەرئەخەن کە دەسەڵاتدارانی عەرەبی عێراق زۆر نادادپەروەرن بەرامبەر بە کورد، ئیتر ئەوانە سەدام بن یان عەبادی. گەرچی کورد لە زەمەنە جیاجیاکاندا خزمەتی زۆری بە عێراقی عەرەبیش کردبێت، بەو جۆرە چاکەی ئەدەنەوە.

 

سەرجەمی ئەو خاڵانە پرسیارێکمان لا دروست ئەکات:


"ئەی هەڵوێستی دەوڵەتی کوردستان" چی ئەبێت بەرامبەر ئەو عەرەب و ڕەگەزانەی تر کە غەیرە کوردن و خوازیارن لە دەوڵەتە کوردیەکەدا بمێننەوە؟
"سەرکردایەتی کورد" چۆن بەوە رازی ئەبێت "سەربەخۆیی" بە دوو قۆناغ قبوڵ بکات، و ناوچە دابڕاوەکان بۆ هەتاهەتایە بخاتە ژێر ڕەحمەتی عێراقی عەربیی نوێوە؟

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure