ئارینا حه‌مید |
2224 جار بینراوە |
27/6/2017 11:03 AM |
|
ئارینا حه‌مید ماچی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات
سنور میدیا
ئارینا حه‌مید، بێژه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24 بهماچێك یادی رۆژی خۆشه‌ویستی خۆی كرده‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌مان كه‌ناڵ كارده‌كات.
ئارینا حه‌مید له په‌یجی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئەو رۆژەی خوا جارێک دیکە منی ژیاندەوە، تۆی هێنایە ژیانم و جارێکیکە بە منی ووت کە جیاواز لە زۆۆۆربەی کەسەکانیکە منی خۆش ئەوێ.".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە ژیانم تێیدا گۆڕا و هەنگاوم نا بەرەو خۆشبەختی، سوپاس بۆ خوا کە تۆی هێنا، سوپاس بۆ تۆش کە هەی هەناسەکەم.
ئارینا له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌یدا وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاكرده‌وه كه ده‌می بۆ ڕومه‌تی بردووه‌و ماچی ده‌كات.
ئارینا یه‌كێكه له راگه‌یاندنكاره دیاره‌كان و له‌ئێستادا له كه‌ناڵی كوردستان 24 بێژه‌ری هه‌واڵه‌كانه و پێشتریش له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و رووداو بێژه‌ر بووه و هاوكات هاوسه‌ری كۆمار نادره كه پێشكه‌شكاری هه‌مان كه‌ناڵه و ماوه‌یه‌كیش كاری ئارایشتگای كردووه.
