قورئان
711 جار بینراوە 27/6/2017 10:56 AM

بەڤیدیۆ.. قورئان بە خەتێکی نوێ نووسرایەوە



سنور میدیا 

خۆشنووسێکی لوبنانی لە پرۆژەیەکی ماوەدرێژدا قورئانی پیرۆزی بە خەتێکی نوێ نووسیەوەو ئەمەش یەکەمجارە بەو دەستنووسە قورئان بکەوێتە بەردیدەی خوێنەرانی.

 

محەمەد بەعیون ئەو پیاوەی تەمەنی 80 ساڵەو ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی نووسینەوەی قورئانە بەخەتێکی نوێ، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوی ئیسلامدا قورئان بەو جۆرە خەتە دەنووسرێتەوە.

 

ستایلی دەستنووسی ئەو خۆشنووسە لوبنانییە ناوی "خەتی دیوانی" یە، خەتی دیوانی بۆ خوێندنەوە قورسترە و هەر پیتێکی ئەبجەدی زمانی عەرەبی تێیدا دەتوانرێت بە شەش بۆ حەوت جۆر بنووسرێتەوە.

 

لەلێدوانیێیدا بۆ تەلەفزیۆنی رۆیتەرز بەعیون دەڵێت "لەپێشتردا بە خەتی دیوانی قورئان نەنووسراوەتەوەو ئەمەش وەک دەستکەوتێکی خۆم تەماشای دەکەم".

 

قورئان بەخەتی "نوسخ" نووسراوەتەوە ئەمەش ئاسانە بۆ خوێندنەوە، بەڵام خەتی دیوانی ئاسان نییە بۆ خوێندنەوە.

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا بەعیون وتیشی "دەمویست کارێک بکەم پێشتر نەکرابێت، هەموو خەتەکانی نووسینەوەی قورئان دەتوانن لە کۆمپیوتەردا بەکاربهێنێرێت، بەڵام خەتی دیوانی ناچێتە ناو سیستمی کۆمپیوتەرەوە".

 

ئەو خۆشنووسە باس لەوە دەکات ئەم کارەی کردوویەتی دەمێنێتەوە بۆ منداڵەکانی و لەکاتێکدا ئەگەر رێگایەکی تایبەت بەخۆی هەبوو بڵاویدەکاتەوە.

 

محەمەد بەعیون خۆشنووسی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی لوبنانەو لە تەمەنی 14 ساڵییەوە خۆشنووسە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure