یه‌كێتی
8413 جار بینراوە 25/6/2017 03:33 PM

ژنه‌ سه‌ركرده‌ شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی یه‌كێتی ته‌مه‌نی بووبه‌ 42 ساڵ



سنور میدیا 

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ته‌مه‌نی بوون به‌ 42 ساڵی ڕاگه‌یاند ، و ده‌ڵێت "کە دەروانمە ساڵانی کە رۆشتوون و تێپەریون، هیچ جیاوازیەکی ئەوتو نابینم لە نیوان ڕووداوکان و پێشهاتەکان نابینم، بێجگە لە زۆربوونی تاڵە قژە سپییەکانی پرچم.".

 

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان له‌ یادی بوون به‌ 42 ساڵی ته‌مه‌نی له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی دوو وێنه‌ی بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ وده‌نووسێت " بێگومان ئێمەی سیاسیەکان و مەکتەب سیاسیەکان و سکرتێری حزبەکان هەریەکەمان بەگوێرەی لێپرسراوێتی خۆمان بەرپرسین لەم دۆخە، بەڵام هیچ کات هیچ کامێکمان خۆمان بە بەرپرس نازانین."

 

له‌به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌ی دا ده‌ڵێت"هیوادارم ساڵێکی تر لە ڕۆژی لەدایک بوونم قەیران و کێشەی کەمتر بەدوای یەکدا ریزبکەم و میلەتەکەم تۆزێک باری سەر شانی سوک بووبێت، و ده‌شڵێت"بتوانم بروانمە ئەو ساڵەی کە تێپەریوەو بڵێم شوکر بۆ خوا ئەم ساڵ سوکایەتیم زۆر پێ نەکراوە.

 

ده‌قی نووسینه‌كه‌ی

لە رۆژی ٤٢ ساڵەی تەمەن


کە دەروانمە ساڵانی کە رۆشتوون و تێپەریون، هیچ جیاوازیەکی ئەوتو نابینم لە نیوان ڕووداوکان و پێشهاتەکان نابینم، بێجگە لە زۆربوونی تاڵە قژە سپییەکانی پرچم.


مێژوو خۆی لە م دەڤەرەی ئێمە هەمیشە دوبارە ئەکاتەوە.


وڵاتان بەرەو پێشەوە ئەرۆن و دایم لە نوێبوونەوەو داهێنانی نوێ دان لە هەموو بوارەکاندا.


ئێمەش میلەتەکەمان ساڵ بە ساڵ لە نەهامەتی زیاتر دا ژیان ئەگوزەرێنن و قەیران لە دوای قەیران بەڕێ ئەکەن.


ژیان لەم وڵاتە، واتا چاوەروانی......
چاوەروانی جەژن
چاوەروانی دوای جوژن
چاوەروانی موچە
چاوەروانی هاتنەوەی کارەبا و ئاو
چاوەرونی بەرزنوونەوەی نرخی نەوت
چاوەروانی رێفراندوم دوی رێفراندۆم


بێگومان ئێمەی سیاسیەکان و مەکتەب سیاسیەکان و سکرتێری حزبەکان هەریەکەمان بەگوێرەی لێپرسراوێتی خۆمان بەرپرسین لەم دۆخە، بەڵام هیچ کات هیچ کامێکمان خۆمان بە بەرپرس نازانین.


لە کاتێکدابەرپرسی سەرەکی، کەم بوون و زیادبوونی نرخی نەوت نیە، پەیدابوون و لەناوچوونی داعش نیە، بردنەوەو و دوراندنی ئەم یا ئەو سەرۆک کۆمار نیە، بەرپرسی سرەکی ئێمەین.


لە غیابی ستراتیجیەت دا و نەخوێندنەوەمان بۆ پێشهاتەکان، سیاستی هە نوکەیی و ردفعل و ئەرزی واقع پەیرەو ئەکەین.


لە غیابی دیموکراسیەت دا وەهمی دوژمنان و ترسناکی و ناسکی بارودۆخەکە دروست ئەکەین.


لە خیابی نەتەوەپەرەستی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتیمان ، مردوەکان گەورە ئەکەین و ئەیانگەینینە ئاستی پەرەستن.


لە غیابی دەستاو دەست کردنی دەسەڵات دا، کورەکان دەنبە میراتگی باوکەکان و بە ویراسەت سکرتێری و رێکخەری و سەرۆکی حزبەکان دەگرنە دەست.


لە دەڤەرێکی ئاڵۆز دا وەک ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست، ئەم بەڕێزانە کە لە گەل دوو کونسل و نوێنەری وڵاتان دا دادەنیشن ئیدی وا دەزانن سیاستمداری و دەوڵەتمەداری و پێشەوایی میلەتێکیان پێ دەکرێت.


شانازی بە ناسینی نوێنەرێکەوە ئەکەن و گەروەیی خۆیان لە هاورێیەتی ئەودا دەبیننەوە. بێ ئاگا لەوەی کە بەکار دەهێنرین و خۆشیان و میلەتیشیان بەو شێوەیە هەرزان فرۆش کردووە
دەزانم لەسەر باسکردنی کوری سکرتێر و رێکخەرەکان بەر رەخنەی توند دەکەوم.


دەزانم هێرشی سوکایەتی و تەشهیر دەست پێ دەکات،


بەڵام بەرێزان من لە سۆنگوی خۆشەویستم بۆ وڵات و نەتەوەو تەنانەت ئەو بەڕێزانەش هەندێک بابەت دەوروژێنم.


هیوادارم ساڵێکی تر لە ڕۆژی لەدایک بوونم قەیران و کێشەی کەمتر بەدوای یەکدا ریزبکەم و میلەتەکەم تۆزێک باری سەر شانی سوک بووبێت.


وەبتوانم بروانمە ئەو ساڵەی کە تێپەریوەو بڵێم شوکر بۆ خوا ئەم ساڵ سوکایەتیم زۆر پێ نەکراوە.

1831122562017_3.jpg

2631122562017_4.jpg

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure