ئه‌شكان و مه‌لا به‌ختیار
10811 جار بینراوە 25/6/2017 10:25 AM

مه‌لا به‌ختیار به‌واسیته‌ ئه‌شكانی گه‌ڕانده‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌ ؟



سنور میدیا 

پاش ئەوەی دەنگۆیەکی زۆر هەبوو کە کچە بەشداربوی پرۆگرامی کوردئایدڵ ئەشکان عەبدولڕەحمان بە واستەی مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گەڕاوەتەوە بەرنامەکە و بێژەن کامکاریش هەر بەو هۆیەوە کشاوەتەوە، ئەشکان دواجار وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە.

 

ئەشکان عەبدولڕەحمان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگیاند"باس لەوە دەکرێت کە گوایە من واستەم کردووە، من بێ منەتم، کێ دەتوانێت با بیسەلمێنێت کە من واستەم کردووە، من مەلابەختیارم تەنها لە تەلەفیزیۆنەوە بینیوە کە گوایە دەڵێن ئەو واستەی بۆکردووم"

 

ئەشکان وتیشی" كاتیك من گەرامەوە بەرنامەكە لەسەر رازیبونی هەر چوار لیژنە و ستاف و بینەری من لە سوشیال میدییا بوو کە منیان گەراندەوە، ماموستا بیژەن لەسەر من لە بەرنامەكە نەرۆی و هۆكاریكی تری هەبوو كە پەیوەندی بە منەوە نەبووە"

 

ئەشکان دەشپرسێت" باشە ئەگەر من واستەم هەبوایە یان كەسیكم لە پشت بوایە بە دڵنییای ڕێگە نە دەدرا بەوەی لیژنە بەو شێوازە هەڵسو كەوتم لە گەڵ بكەن یان بچمە هیڵی سور بۆیە تۆزێک بە خۆتانا بچنەوە و بە عەقڵ شت بنوسن نەك بۆ شكانی یەكتری، بەس ئێمەی كورد فێرین بۆ ئەوەی یەکتر بشکێنین و چلكاو خۆری بیگانە بین"

 

591772562017_6.jpg

71872562017_7.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure