فیلمى (بێده‌نگى ئاسمان)
213 جار بینراوە 22/6/2017 03:04 PM

فیلمى ده‌رهێنه‌رێكى كورد له‌فێستیڤاڵێكى سینه‌مایى ئیتاڵیا نیشان ده‌درێت



سنور میدیا

فیلمى (بێده‌نگى ئاسمان)ى ده‌رهێنه‌رى كورد جبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكى سینه‌مایى نێونه‌ته‌وه‌یى وڵاتى ئیتاڵیا به‌شدارى ده‌كات‌و كێبركێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات.


ده‌رهێنه‌ر جبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ى فێستیڤاڵه‌كه‌وه‌ وتى "فیلمه‌كه‌م له‌خولى یانزه‌هه‌مینى فێستیڤاڵى سینه‌مایى روبار به‌شدارى ده‌كات كه‌ له‌وڵاتى ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".


وتیشى "فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌رۆژى 16ى حوزه‌یرانى 2017 چالاكییه‌كانى ده‌ستى پێكردوه‌‌و هه‌تا رۆژى 30ى حوزه‌یرانى 2017 به‌رده‌وام ده‌بێت".


جه‌غتیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌شارى بادوفا له‌وڵاتى ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و فیلمه‌كان له‌ناوه‌ندى روبارى ئه‌و شاره‌دا نیشان ده‌درێت".


ده‌رهێنه‌ر جبرائیل ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌له‌چه‌ند به‌شێكى جیاوازدا فیلمه‌ به‌شداربوه‌كانى فێستیڤاڵه‌كه‌ نیشان ده‌درێت، ئه‌وانیش فیلمه‌كانى تایبه‌ت به‌ "كورته‌ فیلم، دۆكیۆمێنته‌رى، ئه‌نیمه‌یشن".
وتیشى "فیلمى (بێده‌نگى ئاسمان) له‌چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى رۆژى 29ى حوزه‌یرانى 2017 له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا نیشان ده‌درێت".


فیلمه‌كه‌ نوێترین به‌رهه‌مى سینه‌مایى ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌یه‌ و به‌سپۆنسه‌رى عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نى زانكۆى نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌‌و له‌ئێستادا فیلمه‌كه‌ له‌چه‌ندین فێستیڤاڵى سینه‌مایى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌رگیراوه‌ و به‌شدارى له‌پێشبڕكێ و بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتدا ده‌كات‌و دواهه‌مین به‌شداریشى له‌فێستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى كیرالا له‌وڵاتى هیندستان بو كه‌ له‌رۆژانى 16 تا 20ى حوزه‌یرانى 2017، به‌ڕێوه‌چو.


(بێده‌نگى ئاسمان) كورته‌ فیلمێكى ئه‌نیمه‌یشنه‌‌و له‌باره‌ى خه‌ونه‌كانى مرۆڤه‌ بۆ ئازادى‌و له‌باره‌ى چیرۆكى فیلمه‌كه‌شه‌وه‌ جبرائیل ئیبراهیم ده‌ڵێت "فیلمه‌كه‌ باس له‌خه‌ونى مرۆڤ ده‌كات بۆ ئازادى، به‌وپێیه‌ى كه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگا له‌ئازادى بگرێت‌و به‌ربه‌ستى بۆ دروست بكات".


وتیشى "ماوه‌ى فیلمه‌كه‌ 100 چركه‌یه‌ و به‌رهه‌مى ساڵى 2017-یه‌".


جبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوى ساڵى 1983ى شارى هه‌ولێره‌، له‌ساڵى 2001ه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كارى سینه‌مایى و له‌نزیكه‌ى 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌رى وێنه‌گر بوه‌ و له‌ 13 فیلمى سینه‌مایى درێژیشدا یاریده‌ده‌رى وێنه‌گر بوه‌ و له‌ساڵى 2010ه‌وه‌ كارى ده‌رهێنانى سینه‌مایى ده‌كات و هه‌تا ئێستا چوار كورته‌ فیلمى به‌رهه‌مهێناوه‌ و نزیكه‌ى 20 خه‌ڵاتى نێوخۆیى و جیهانیشى به‌ده‌ستهێناوه‌.

 

بۆ زانیارى زیاتر له‌باره‌ى یانزه‌هه‌مینى فێستیڤاڵى سینه‌مایى روبار:
http://riverfilmfestival.org/en/programme-2017/

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure