دابه‌شكردنی مووچه‌
669 جار بینراوە 20/6/2017 09:30 AM

مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت



سنور میدیا

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی پێشتری وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مامۆستایانی سه‌نته‌ری شاره‌كان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.

 

له‌خشته‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زارتی دارای هاتووه‌"رۆژی سێشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ (سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 21 و 22ی حوزه‌یرانی 2017، ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌، وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان، فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، مووچه‌ی‌ (كه‌مئه‌ندامان) ی‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.

 

پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ تا رۆژی شه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی بڕیاربوو رۆی شه‌ممه‌ مووچه‌ وه‌ربگرن پێشخراون بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 22ی حوزه‌یرانی 2017.

 كه‌ ، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌، وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو، وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تی‌ داد، ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure