دابه‌شكردنی مووچه |
1781 جار بینراوە |
19/6/2017 01:10 PM |
|
وه‌زاره‌تی دارای پێشخستنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند
سنور میدیا
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، مووچەی ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی بڕیاربوو شەممەی داهاتوو دابەش بکرێت، پێش دەخرێت و ڕۆژی پێنج شەممە دابەش دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە "ئاگادارى ئه‌و وه‌زاره‌ت و سهرۆكایهتیانهى خواره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه بڕیار بوو مووچه‌كانیان ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری ٢٤/٦/٢٠١٧ وه‌ربگرن، ڕایده‌گه‌ینین:- كه ڕۆژى پێنج شه‌ممه به‌رواری ٢٢/٦/٢٠١٧ مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت".
ئەو وەزارەت و دامەزراوانەش بریتین لە:-
- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
- وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
- وه‌زاره‌تی داد
- ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران