ژن و پیاو
3202 جار بینراوە 19/6/2017 01:03 PM

ئەم خۆراکانە لەکاتی سێکسدا بێزارت دەکەن



سنور میدیا 

بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕدا بێزار نه‌بی و هیچ شتێك نه‌بێت كه‌ له‌ شه‌وه‌ رۆمانسییه‌كان و كاتی جووتبوون بێزارت بكات، ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ مه‌خۆ:

 

1- فاسۆلیا: خواردنی فاسۆلیا پێش په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕ، ده‌بێته‌هۆی گه‌وره‌بوونی ریخۆڵه‌ و ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌كاتی جووتبووندا هه‌ست به‌ بێزاری بكه‌یت.

 


2- شیرینی: هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك شیرینی هه‌ن كه‌ شه‌كریشیان تێدا نییه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و شیرینییانه‌ چه‌ند مادده‌یه‌كیان كه‌ هه‌رسكردنیان سه‌خته‌، بۆیه‌ باش نییه‌ پێش هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕ جۆره‌كانی شیرینه‌مه‌نی بخورێت.

 


3- بروكلی و قه‌رنابیت: ئه‌م دوو خواردنه‌ له‌و جۆرانه‌ن كه‌ شه‌كره‌كانیان قورسه‌ بۆ هه‌رسكردن و ده‌بنه‌هۆی دروستبوونی غازات.

 


4- گۆشتی سوور: ئه‌و چه‌ورییه‌ی له‌ گۆشتی سووردا هه‌یه‌، به‌ ئاسانی هه‌رس ناكرێت، ئه‌مه‌ش وات لێده‌كات كه‌ خه‌وت بتباته‌وه‌ و حه‌ز له‌ پشوودان بكه‌یت.

 

 

5- ئاوی سیواكی ره‌ش: ئاوی سیواكی ره‌ش ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ و حه‌ز و پاڵنه‌ری سێكسی له‌ ژن و پیاودا.

 


6- په‌نیر: ئه‌م به‌رهه‌می شیره‌مه‌نییه‌ ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی غازات له‌ گه‌ده‌ و هه‌رسكردنی قورسه‌، بۆیه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندیی سێكسیدا.

 


7- مه‌ی و كحول: كحول هۆكاره‌ بۆ هه‌ستكردن به‌ ماندووبوون و پێویست بوون به‌ پشوودان یان خه‌و، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ره‌نگه‌ باری ده‌روونی تێك بدات و وا له‌ مرۆڤ بكات هه‌ست به‌ خه‌مۆكی بكات.

 

 

8- بنێشت: پێش په‌یوه‌ندیی رۆمانسی و گه‌رموگوڕ هه‌ندێك كه‌س بنێشت بۆ خۆشكردنی بۆنی ده‌میان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام بنێشت جووین وا ده‌كات مرۆڤ بڕێكی زۆر له‌ هه‌وا هه‌ڵمژێت و ئه‌وه‌ش ببێته‌هۆی ده‌ردانی بڕٍێكی زۆر له‌ غازاتی زیانبه‌خش، بۆیه‌ پێویست پێش ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بنێشت نه‌جوورێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure