سنور میدیا
1207 جار بینراوە 18/6/2017 05:36 PM

خانمە هونەرمەندێكی كورد كۆچی دوایی كرد



سنور میدیا 

خانمە هونەرمەندی و شاعیری كورد هونەرمەند "گولنار عەلی بالەتی" ئەمرۆ یەك شەممە ١٨ی حوزەیران ٢٠١٧ لە دەرەوەی وڵات كۆچی دوایی كرد.

گولنار عەلی بالەتی، كە یەكێكە لە شاعیر و نوسەرە ژنەكانی كورد و زۆربەی بەرهەمەكانیشی بەرهەمی شیعرین، لە ساڵی ١٩٧٤ لە پارێزگای دهۆك لەدایك بووە و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لەكۆلێژی ئاداب، بەشی ئینگلیزی لە ئمەریكا، ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كورد بووە.

 

هونەرمەند خاوەنی ٥ بەرهەمی شعری چاپكراو بوە، كە یەكێك لەبەرهەمە چاپكراوەكانی بەرهەمی شعرە كردویەتی بەزمانی ئینگلیزی، هەروەها ٣ بەرهەمی تری، كە بریتین لە ڕۆمان بەزمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی و بەرهەمێكی تری شعری بەزمانی عەرەبی و بەرهەمێكی تر بەزمانی ئینگلیزی، هاوكات خاوەنی دوو بەرهەمی تریشە ڕۆمانێك بەزمانی كوردی و كتێبی كورتە چیرۆك.

 

بەپێی زانیاریەكانی میدیاكان ، ناوبراو ئەمڕۆ یەك شەممە ١٨ی حوزەیران ٢٠١٧ لەدەروەی وڵات بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كردووە، دوایین پۆستی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی خۆیەتی، كە پشتیوانی لەسەربەخۆیی و ڕیفراندۆم دەكات.

 

5934141862017_141862017_kch1862017.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure