دابه‌شكردنی مووچه‌
745 جار بینراوە 18/6/2017 02:47 PM

ئەمرۆو سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت



سنور میدیا

بریارە ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی و چەند وەزارەتێك دابەشبكرێت، هەروەها رۆژی دووشەممەش موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

 

بەپێی خشتەكەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوكرایەوە، رۆژانی‌ یەكشەممە و دووشەممە 18 و 19ی حوزەیرانی 2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت.

 

بەپێی خشتەكەش یەكشەممە 18ی حوزەیرانی 2017، مووچەی خانەنشینانی‌ شارستانی و مووچەی‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت، وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری‌، وەزارەتی‌ ئەوقاف و كاروباری‌ ئاینی‌، وەزارەتی‌ كارەبا، وەزارەتی‌ گواستنەو گەیاندن، وەزارەتی‌ پلان دانان".

 

رۆژی‌ دووشەممەش 19ی حوزەیرانی 2017، مووچەی‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ پەروەردەكانی‌ (دەرەوەی‌ شارەكان) دابەش دەكرێت و رۆژی سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2017، مووچەی‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ پەروەردەكانی‌ (سەنتەری‌ شارەكان) و وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ دابەش دەكرێت.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure