نه‌وشیروان مسته‌فا
669 جار بینراوە 17/6/2017 09:07 PM

به‌وێنه‌؛ بزانه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا چۆن له‌ خه‌می‌ باڵنده‌كاندا بووه‌



سنور میدیا 

هه‌ڵسوڕاوێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاشكرای ده‌كات "نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ پێناو پاراستنی‌ باڵنده‌كان و رێگریی كردن له‌ مرداربوونه‌وه‌یان، مریشك و كه‌ڵه‌شێرێكی‌ به‌خێوده‌كرد."

 

مه‌جید صاڵح ، ه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی " ئێوارەیەک لە باخچەکەی ماڵی کاک نەوشیروان دانیشتبووین مریشک وکەڵەشیرێک لەباخچەکە خەریکی چینەکردن بوون، وتم کاک نەوشیروان چییە مریشک و کەڵەشێریش بەخێو دەکەن، وتی بەڵی ".

 

مه‌جید صاڵح ده‌شتووسێت " كاك نه‌وشیروان وتیشی ، پێش ماوەیەک باخچەکە کرمی زۆری هەبوو، برادەران چووبوون دەرمانیان رشتبوو، کرمەکانی کوشتبوو کە چۆلەکەو بوڵبولی و باڵندەکان کرمەکانیان دەخوارد، مردار دەبوونەوە.. بیرمان لەوە کردەوە دەرمان نەڕژێنین و لە جیاتی ئەوە مریشک و کەڵەشێرێک بهێنین هەم بۆ خۆیان لێرە خواردنیان دەست دەکەوێت و هەم بۆ ئەوەی ئەو باڵندانە مردارنەبنەوە

 

565181762017_5.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure