به‌رهه‌م صاڵح و باڤێڵ تاڵه‌بانی
6473 جار بینراوە 17/6/2017 08:55 PM

به‌وێنە؛ بەرهەم ساڵح و باڤڵ تاڵەبانی کارێکی هاوبەش دەکەن



سنور میدیا 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ مه‌راسیمی ناشتنی‌ ته‌رمی‌ سوره‌یا خان هاوسه‌ری‌ سه‌ركرده‌ی‌ شه‌هید عومه‌ر ده‌بابه‌، چه‌ندین سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تی‌ سیاسی به‌شداریی مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌یان كرد.

 

پافڵ تاڵه‌بانی‌، كوڕی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی‌ خۆی‌ نوسیوێتی‌،بەشداریم لە مەراسیمی بەڕێكردن‌و ناشتنی تەرمی سورەیا خان، خێزانی شەهیدی سەركردە عومەر دەبابە (كاكی كاكان).

 

ده‌شڵێت، سورەیا خان لە خەبات‌و تێكۆشانی گەلەكەماندا رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە‌و پێگەیەكی پڕ شانازیی تۆمار كردوە‌.

 

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، بەم بۆنەیەشەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكەم‌و لە خوای گەورە داواكارم كە ئەمە دوا ناخۆشی هەموو لایەكمان بێت‌و كۆچكردوش بە بەهەشتی خۆی شاد بكات.

 

وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ریه‌ك له‌ باڤڵ تاڵه‌بانی‌ و به‌رهه‌م ساڵح، جێگری‌ دووه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ تاجه‌ گوڵینه‌ له‌ سه‌ر گڵكۆی‌ سوره‌یا خان داده‌نێن.

 

3849171762017_1.jpg

4849171762017_2.jpg

2150171762017_3.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure