ئه‌ردوگان وبارزانى
1464 جار بینراوە 16/6/2017 08:30 PM

ئەنقەرە چاوەڕوانی سەردانی بارزانی دەکات



سنور میدیا 

نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایانگەیاند ئەوان پەیوەندیان بەڕیفرانفۆمی کوردستانەوە نیەو تورکیاش دوای ئەوەی هەڵوێستی خۆی بەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە چاوەڕوانی سەردانی مەسعود بارزانی دەکات بۆ ئەنقەرە.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی و ڕۆتیەرز ئێوارەی دوێنێ ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بڵاویکردەوە، نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق هیچ ڕۆڵێکی نابێت لەو ریفراندۆمەی کەهەرێمی کوردستان خوازیارە لە ٢٥ی ئەیلولی داهاتودا بۆسەربەخۆیی ئەنجامی بدات.

 

وتەبێژی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆهاوکاری عیراق "یۆنامی" لەڕاگەیاندنێکی نوسینگەی هاوکاری هەڵبژاردن دا ئاشکرایکردووە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیان بەو ڕیفراندۆمەوە نیە کەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە.

 

هەواڵەکەی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی تیایدا هاتووە: کوردەکانی عێراق پێیانوایە سەرەڕای هۆشداریەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەنگی لەسەر ئەدرێت، ڕاگەیاندنەکە دەڵێت: ئەو دەنگدانەش لەسەر سەربەخۆیی ناکۆکیەکانی نێوان بەغداو هەرێمی کوردستان دەتەقێنێتەوە لەکاتێکدا کەهێستا شەری داعش کەلەلایەن سونەی توندڕەوەوە بەرپاکراوە کۆتایی نەهاتووە ئەمە لەکاتێکدا کەکوردەکان بەپشتگیری وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لەشکستپێهێنان و تێکشکاندنی داعشدا کەپانتاییەکی گەورەی لە٣ ساڵ ڕابردوەوە لەعیراق داگیرکردو دەستیشیگرت بەسەر بەشێکی زۆری خاکی سوریەدا.

 

لەلایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ هەر دوێنێ پێنج شەممە ١٥ی حوزەیران لەپەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی کوێت جارێکیتر دوپاتیکردەوە: رێکخستنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ جیابونەوە لەعێراق هەنگاوی ئاڵۆزکردنەو وتیشی: بەرزکردنەوەی ئاڵای جوداخوازی لەکەرکوک نەشیاوەو ڕیفراندۆمیش ڕەوشەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات.

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ لەم بارەیەوە وتی: پەیوەندیمان کردووە بەمەسعود بارزانیەوەو هەڵوێستی خۆمان ڕاشکاوانە پێڕاگەیاندوەو چاوەڕێشی دەکەین بەم زوانە سەردانی تورکیا بکات.

جەختیشیکردەوە ئەوان لەدەربڕینی بۆچوون و هەڵوێستەکانیان بەردەوام دەبن.

 

س. پیوكه‌ی میدیا 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure