دابه‌شكردنی مووچه‌
1630 جار بینراوە 16/6/2017 10:50 AM

هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت



سنور میدیا 

بەپێی خشتەی دابەشكردنی موچە كە وەزارەتی‌ دارایی‌ 5ی ئەم مانگە بڵاویكردەوە، هەفتەی داهاتوو كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی‌ مانگی‌ چواری‌ سەرجەم وەزارەت و دەستەیەكان دێت.

ڕۆژانی‌ شەممە و یەك شەممە بەرواری‌ 17 و 18/6/2017 مووچەی خانەنشینانی‌ شارستانی و مووچەی‌ مانگی‌ 4ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری‌
وەزارەتی‌ ئەوقاف و كاروباری‌ ئاینی‌
وەزارەتی‌ كارەبا
وەزارەتی‌ گواستنەو گەیاندن
وەزارەتی‌ پلان دانان



ڕۆژی‌ دوو شەممە بەرواری‌ 19/6/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 4 ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ پەروەردەكانی‌ (دەرەوەی‌ شارەكان) دابەش دەكرێت.

 

ڕۆژی‌ سێ‌ شەممە بەرواری‌ 20/6/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 4ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ پەروەردەكانی‌ (سەنتەری‌ شارەكان) و وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ دابەش دەكرێت.

 

ڕۆژانی‌ چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری‌ 21 و 22/6/2017 مووچەی‌ مانگی‌ 4ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
وەزارەتی‌ ناوخۆ
وەزارەتی‌ پیشەسازی‌ و بازرگانی‌
وەزارەتی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان
وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان
فەرمانبەرانی‌ وەزارەتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌
مووچەی‌ (كەم ئەندامان) ی‌ سەربە وەزارەتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌

 

ڕۆژی‌ شەممە بەرواری‌ 24/6/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 4ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
وەزارەتی‌ تەندروستی‌
وەزارەتی‌ ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ‌ كردن
وەزارەتی‌ كشتوكال و سەرچاوەكانی‌ ئاو
وەزارەتی‌ شارەوانی‌ و گەشت و گوزار
وەزارەتی‌ داد
ئەنجومەنی‌ دادوەری‌
سەرۆكایەتی‌ هەرێم
سەرۆكایەتی‌ پەرلەمان
سەرۆكایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure