ڕۆژین
207 جار بینراوە 15/6/2017 05:38 PM

ڕۆژین لە هەرێم دەبێتە دادوەر



سنور میدیا

خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان (ڕۆژین) ڕایدەگەیەنێت کە بانگهێشتی هەرێمی کوردستان کراوە تا لە پڕۆگرامێکی هونەریدا ببێت بە دادوەر.

 

خانمە هونەرمەند ڕۆژین بە ״ئاژانس״ی وتوه‌: ״لە لایەن کەناڵی PELİSTANK TV پەیوەندیم پێوە کراوە تا لە پڕۆگرامێکی هەڵبژاردنی دەنگدا بە ناوی KURDİSTAN›S KİDS VOİCE بەشداری بکەم، هەستێکی خۆشم هەیە کە لە پڕۆگرامێکدا دەبمە دادوەر کە لە هەر ٤ پارچەی کوردستانەوە منداڵان بەشداریی تێدا دەکەن.״

 

بڕیارە ڕۆژین لەگه‌ڵ هەریەکە لە هونەرمەندان (کیژان ئیبراهیم خەیات و حەسەن غەفوور) وەک دادوەر بەشداری لە پڕۆگرامەکەدا بکەن کە لە لایەن ڕاگەیاندکار (ساز ئاسۆ)وە پێشکەش دەکرێت.

 

لای خۆشییەوە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات هەرچەندە بەشداریکردنی خۆی لە پڕۆگرامەکەدا پشتڕاست کردەوە، بەڵام وتی: ״لە ئێستادا ناتوانم لە بارەی پڕۆگرامەکەوە زانیاری بدەم״.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure