ژن و پیاو
1724 جار بینراوە 13/6/2017 11:01 PM

ئەم خۆراكانە توانای سێكسی زیاد دەكەن



سنور 

كۆمەڵێك خواردن و خواردنەوە هەن توانای سێكسی زیاد دەكەن و ئەو كەسانەی توانای سێكسییان لاوازە دەتوانن سوودی لێببینن.


خواردن و خواردنەوەكان بریتین لە:


1. چای سەوز:


خواردنەوەی چای سەوز سوڕی خوێن چالاك دەكات و مەزاجی پیاو باش دەكات و توانی سێكسی زیاد دەكات. ئەگەر بەردەوام چای سەوز بخۆیتەوە لە لاوازی سێكسی ڕزگارت دەبێت و بەردەوام لەرووی سێكسییەوە چالاك دەبێت.

 

2. قاوە:
ئەو كافایینەی لە قاوەدایە تەركیزی ژنان و پیاوان زیاتر دەكات، بەتایبەتی لە ژناندا مەزاجیان باشتر دەكات. جگە لەوەش سوڕی خوێن چالاك دەكات و توانای سێكسی زیاد دەكات.

 

3. چەوەندەر:
چەوەندەر ڕێژەیەكی زۆر ترشە ئەمینییەكان و كانزاكانی تیادایە كە كاریگەری دەكاتە سەر دروستكردنی هۆڕمۆنە سێكسییەكان لە ژنان و پیاواندا، بەوەش توانای سێكس و ئارەزووی سێكسیان زیاد دەكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure