سێو
749 جار بینراوە 11/6/2017 11:03 PM

بـۆ دابـه‌زیـنـی‌ كـێـش و بـه‌هـێـزبـوونــی‌ سـێـكـس سـێـو بـخـۆ



سنور میدیا 

له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا , كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامدرا , ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنی‌ یه‌ك ( سێو ) به‌ر له‌ ( 15 ) خوله‌ك له‌خواردنی‌ ژه‌مه‌ سه‌ره‌كیه‌كان , ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زینی‌ كێش , به‌تایبه‌تی‌ لای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كێشیان زۆره‌ .


به‌پێی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌ زانستیه‌ , ڕێژه‌ی‌ " 15 % " ی‌ یه‌كه‌ی‌ گه‌رمیی له‌شی به‌شداربووه‌كان , كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدرابوو دابه‌زیوه‌ , پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌چاره‌كه‌ سه‌عاتێك به‌ر له‌نان خواردن سێوێكیان ده‌خوارد , بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكی‌ دیاریكراو .


پسپۆڕان و شاره‌زایان ڕوونیان كرده‌وه‌ كه‌ خواردنی‌ ئه‌و تاكه‌ سێوه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ ئیشتیهای‌ خواردن لای‌ كه‌سه‌كه‌ و ئاره‌زووی‌ خواردنی‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و به‌وه‌ش یارمه‌تیی دابه‌زینی‌ كێشی ده‌دات .


له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ به‌پێی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان و ووته‌ی‌ زانایان خواردنی‌ سێو ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزتر كردنی‌ لایه‌نی‌ سێكسیی مرۆڤه‌كان , به‌تایبه‌تی‌ پیاو , ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئارامیی ده‌داتێ‌ له‌كاتی‌ موماره‌سه‌كردنی‌ سێكسدا و به‌ئارامتر كاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجام ده‌دات و توندوتیژی‌ و په‌له‌په‌لی‌ ناهێڵێت و باشترین كاتیش بۆ خواردنی‌ سێوه‌كه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ له‌به‌ربه‌یانه‌وه‌ تاكاتی‌ نێوه‌ڕۆیه‌ و كاره‌كه‌ش بخرێته‌ شه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ و سووده‌كانی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ ده‌رده‌كه‌ون .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure