تووڕه‌بون
551 جار بینراوە 11/6/2017 06:30 PM

چۆن کۆنترۆڵی توڕەیت دەکەیت؟



سنور میدیا 

ئەو ماوەیەی تێیدا بەڕۆژوو دەبیت، ڕەنگە مێشک ماندووبێت و زیاتر پەستانی دەروونی لەسەربێت و زوو توڕە بیت، بەهۆی برسێتی و تینوێتییەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی"hayatouki" کە بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا کۆتایی بەو ناکۆکیانە بهێنیت، کە لەنێوان خۆت و هاوسەرەکەتدا هەیە، پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بیت:

 

غیرەکردن یەکێکە لە ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەران، چونکە تووشی دڵەڕاوکێیان دەکات و ناکۆکی و قسەی ناخۆش دروستدەکات، هەر بۆیە لەمانگی ڕەمەزاندا لایەنی کەم هەوڵبدە هەستەکانی خۆت لە گومان و غیرەکردن بەدوور بکەیت.

 

ئاگاداری ڕەفتارەکانت بە هەوڵبدە زاڵبە بەسەر توڕەیی و ڕەفتارەکانتدا، بەتایبەت لەکاتی کێشە و ناکۆکیەکاندا، چونکە زیاتر لەجاران تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت ئەگەر ئاگادارنەبیت ڕەنگە خراپ ئەنجامەکەی بکەوێتەوە.

 

قسەکردنی زۆر هێندەی تر ماندوو و بێزارت دەکات، هەر بۆیە بێدەنگی باشترینە بۆ ئەوەی تووشی کاردانەوەی خراپ نەبیت لەکاتی گفتوگۆدا.

 

پێویستە وەک هەر کاتێکی تر بایەخ بە ڕووخسار و جلوبەرگت بدەیت، چونکە هاوسەرەکەت هەموو کات ئارەزوو دەکات تۆ بە جوانترین شێوە دەربکەویت.

 

ڕەنگە بەهۆی ڕۆژوو و ئامادەکردنی خواردنەوە، ماندوو بیت، بەڵام پێویستە ڕێکخستن و ڕازاندنەوەی ماڵەکەت لەیادنەکەیت.

 

دووربکەوەرەوە لە عینادی، چونکە تۆ بەهۆی ڕۆژووەوە ماندوویت و دەروونت هیلاکە، عینادیش دەبێتەهۆی توڕەبوونی زیاتری هەردووکتان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure