ئەژین ئازاد
2929 جار بینراوە 11/6/2017 05:44 PM

خانمە شۆخەکەی کەناڵی کوردسات لەسەر پەیوەندی خۆی و هونەرمەندێك روونكردنەوە دەدات



سنور میدیا 

خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کەناڵی کوردسات ئەژین ئازاد وێنەیەکی نوێی خۆی‌و هونەرمەندی دەنگ خۆش كەویار بڵاوکردووەتەوە کە روونكردنەوەیەكی بۆ ئەو هاوڕێیانە نوسیوە كە سەبارەت بە پەیوەندی كۆمەڵایەتی خۆی‌و كەویار پرسیاریان هەیە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات، ئەژین ئازاد لە ژێر وێنەكەی خۆی‌و كەویار نوسیویەتی:

 

رونکردنەوەیەك بۆ ئەو هاوڕێ و ئەو کەسانەی بەردەوام پرسیاری پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان من و هاوڕێ_ی ئازیزم و گۆرانیبێژ کەویار_م لێدەکەن..
ناسین و نزیکی و هاوڕێیەتی من و کەویار بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە من لە بەرنامەی (کوردسات مەگەزین) پێشکەشکار بوم لە ساڵی ۲٠۱٤ و کەویار_مان بانگێشتکردبوو بۆ باسکردن لە یەکەمین کاری تۆمارکراوی خۆی،ئیتر لێرەوە هاوڕێیەتی من و کەویار دەستیپێکرد و تا گەیشتە تێکەڵاوی زیاتری نێوان خۆم و خانەوادەکەشمان،بە جۆرێك ئێستا کەویار وەکو ئەندامێكی خێزانەکەمانی لێهاتوە،واتا لەراستیدا من و کەویار هیچ خزمایەتییەك لە نێوانماندا نییە تەنها هاوڕێیەتی و تێکەڵاوی خێزانییە،بەڵام بە جۆرێك وەك وتم:کەویار وەك ئەندامێکی خانەوادەکەمانی لێهاتوە و گەر بێتو لە سلێمانی بێت ناکرێ کەویار لای ئێمە نەبێت،هەر کاتێكیش کە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەبجە وەك ئەوەیە ئەندامێکی خێزانی خۆمان یاخود خوشکێکمە و سەفەری کردوە..

 

!
لە کۆتاییدا دەڵێم :مەرج نییە خۆشەویستی و نزیکی و دڵسۆزی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان تەنها لە خزمایەتیدا رەنگبداتەوە،بۆیە من و کەویار جگە لە هاوڕێیەتی و خۆشەویستی و دڵسۆزی نێوانمان پەیوەندی و نزیکی و دڵسۆزی و پاکی خێزانی و خانەوادەییشمان پێکەوە دەمانبەستێتەوە،واتا پەیوەندی و راستگۆیی دوو خانەوادەی جیاواز و دوو دەڤەری جیاواز لە باڵەکایەتی_یەوە بۆ هەورامان..!
لەگەڵ رێز و سوپاس و خۆشەویستیمان بۆ گشت لایەك..

 

5443141162017_116201715kaaw.JPG

5843141162017_116201715kaw.JPG

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure