دراو
1584 جار بینراوە 10/6/2017 12:18 PM

ئه‌مریكا پێنج نوسینگه‌ی دراو له‌ كه‌ركوك ده‌خاته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌



سنور میدیا 

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا پێنج نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری كه‌ركوك ده‌خاته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌و به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بخاته‌ڕوو.


به‌پێی لیستێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی نوسینگه‌ی چاودێریی ره‌گه‌زی بیانی (OFAC)ـی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكراوه‌ته‌وه‌، پێنج نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری كه‌ركوك خراوه‌نه‌ته‌ لیستی ره‌شی (SDN)ـی ئه‌مریكیه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و لیسته‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی (OFAC) له‌ (6 / 6 / 2017) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، (96) بانك و نوسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ عیراق خراونه‌ته‌ لیستی ره‌شی (SDN)ـی ئه‌مریكی، له‌ نێوییاندا پێنج نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری كه‌ركوك به‌ ناوه‌كانی (قلعه‌ و ممتاز و باباگورگور و تدمر و كركوك) خراونه‌ته‌ لیسته‌كه‌وه‌.

 

لیستی ره‌شی (SDN)ـی ئه‌مریكی، كه‌ (3) مانگ جارێك له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی چاودێریی ره‌گه‌زی بیانی (OFAC)ـی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ده‌كرێت، تایبه‌ته‌ به‌ چاودێریكردنی كاروباری كۆمپانیا و بانك و نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ جیهان.

 

ئه‌مه‌و ئاژانسه‌كه‌ هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هۆكاری خستنی لیستی ره‌شی ئه‌و كۆمپانیاو نووسینگانه‌ نه‌داوه‌.

 

به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكا، هه‌موو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ جیهان له‌گه‌ڵ بانك و نوسینگه‌ ئاماژه‌ بۆ كراوه‌كان له‌ لیستی (SDN) قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

 

 

591691062017_284381062017_2525.jpg

 

س. پیوكه‌ی میدیا

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure