ژن و پیاو
3657 جار بینراوە 9/6/2017 11:15 PM

ئه‌و پێنج هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ ژیانی سێكسیت وێران ده‌كات



سنور میدیا 

له‌ پرۆسه‌ی سه‌رجێی و سێكسدا ژنان رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر و گرنگ ده‌بینن، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها به‌هۆی هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌ پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌یت كه‌ واده‌كات ژیانی سێكسیت وێران بكات كه‌ ئه‌وانیش:


1- ئاماده‌نیت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شتی نوێ: گه‌ر سێكس هه‌مووجارێك به‌ یه‌ك شێواز ئه‌نجامبدرێت ده‌بێته‌ هۆی ڕۆتین و بێزاری دروستده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام كراوه‌بیت بۆ شێواز و رێگای نوێ بۆ پرۆسه‌كه‌.

 

2- بونی هه‌ستیاری زۆر به‌رامبه‌ر پرۆسه‌كه‌: ژنان زۆركات به‌رامبه‌ر داوكاریه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌یان یاخود ئه‌و كارانه‌ی كه‌ بۆ ئه‌وانی ده‌كه‌ن زۆر به‌ دودڵی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجاریش بێزه‌وه‌ ئه‌ناجامی ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ بۆ تێكدانی پرۆسه‌كه‌.

 

3- شاره‌زای جه‌سته‌ی خۆت نینت: گه‌شتن به‌ ئۆرگازم له‌ ژناندا به‌هێنده‌ی پیاوان ئاسان نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ شاره‌زای ئه‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌ی حۆت بیت كه‌ واده‌كات بوروژێیت و بگه‌یت به‌ ئۆرگازم، ئه‌وه‌ش به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ.

 

4- هیچكات ده‌ستپێشخه‌ری ناكه‌یت بۆ ئه‌نجامدانی سێكس: ئه‌م كاره‌ واده‌كات كه‌ پیاوان هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ن تۆ بێزاری له‌و پرۆسه‌یه‌و ته‌نها بۆ ویست و خواستی ئه‌و ده‌ته‌وێت ئه‌نجامی بده‌یت، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ندێكجار تۆش ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌یت و ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و نه‌بیت.

 

5- زۆر شه‌رم ده‌كه‌یت: ڕه‌نگه‌ شه‌رمكردن له‌ سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریه‌كه‌تاندا تا ڕاده‌یه‌ك ئاسایی بێت، به‌ڵام پێیوستناكات به‌رده‌وامی پێبده‌یت، چونكه‌ به‌تایبه‌ت له‌ سه‌رجێیدا پێویستت به‌ كراوه‌ی زیاتره‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure