دابه‌شكردنی مووچه‌
721 جار بینراوە 9/6/2017 05:19 PM

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ بۆ ئه‌م هه‌فته‌



سنور میدیا 

بەپێی خشتەی دابەشكردنی موچە كە وەزارەتی‌ دارایی‌ 5ی ئەم مانگە بڵاویكردەوە، هەفتەی داهاتوو مووچەی‌ مانگی‌ چواری‌ چەند وەزارەت و دەستەیەك دابەشدەكرێت.

ڕۆژانی‌ شەممە 10ی‌ مانگو یەكشەممە بەرواری‌ 11ی‌ مانگ مووچەی‌ مانگی‌ 4 ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- فەرماندەی‌ پێشمەرگەی‌ زێرەڤانی‌
- فەرماندەی‌ پۆلیسی‌ بەرگری‌ و فریاكەوتن
-ئەنجومەنی‌ ئاسایش

 

ڕۆژی‌ دوو شەممە بەرواری‌ 12/6/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 4ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ دەزگای‌ گشتی‌ ئاسایش دابەش دەكرێت.

 

ڕۆژی‌ سێ‌ شەممە بەرواری‌ 13/6/2017، مووچەی‌ خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی‌ مانگی‌ 4ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان
-دەزگای‌ مین
-دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی
-- دەستەی‌ مافی‌ مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ هەرێم
- دەستەی‌ ژینگە
- دەستەی‌ وەبەرهێنان
- دەستەی‌ دەسپاكی‌
- كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكانی‌ كوردستان

 

ڕۆژانی‌ چوار شەممە 14 ی‌ مانگو پێنج شەممە بەرواری‌ 15ی‌ مانگ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure