ژن و پیاو
24993 جار بینراوە 8/6/2017 03:05 PM

چ شتێك مێینە دەگەیەنێتە ئەوپەڕی چێژی سێكسی



سنور میدیا 

پێویستە هەمووان بەتایبەت ڕەگەزی نێر ئەو بابەتە بخوێنینەوە، كە ڕۆشنبیری سێكسی- یە دڵنیابن دوای خوێندنەوەی هۆشمەندیەكی سێكسی تەواویان لا دروست دەبێ بەجۆرێك، كە پیاوان و ژنان لە كێشەكانی سەرجێی ڕزگاریان دەبێت.

 

ڕەگەزی مێینە لە سێكسدا چی دەوێت؟


هەموو پیاوێك ئارەزوی ئەوەی هەیە، كە هاوسەرەكەی لە ژیانی سێكسییدا چالاك و گونجاو بێت؟ هەموو پیاوێك دەیەوێت هاوسەرەكەی لە ژیانە سێكسییەكەدا بەختەوەری پێ ببەخشێت، بەڵام بەپێی ئەو توێژینەوانەی، كە لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا ئەنجام دراون، لە 56%ی ئارەزووەكانی سێكسیی ژنان ناگەیەنراونەتە خاڵی كۆتایی (ئۆرگازم).

 

هەروەها لە كۆمەڵگایەكی وەك كۆمەڵگەی كوردیشدا كێشەی سێكسیی یەكێكە لە كێشە گەورەكانی خێزانی كورد، كە گرنگترین هۆكارەكانی بریتیە لە:

 

1. زۆربەی پیاوان پێیان وایە، كە ئەو شتەی پیاوەكە دەوروژێنێت و دەیگەیەنێتە (ئۆرگازم)، هەمان شت ئافرەتەكەش دەوروژێنێت و دەیگەیەنێتە ئەو پەڕی چێژی سێكسی، بەڵام ئەمە زۆر دوورە لە ڕاستییەوە، جگە لە نەبوونی ئەزموون و ڕۆشنبیرییەكی سێكسیی لە كۆمەڵگاكەدا.

 

2. دەبێت پیاوان بەگشتی ئەوە بزانن، كە پێكهاتەی سێكسیی ژنان وەك هی پیاو نییە، پیاوێكیش دەتوانێت ژیانێكی سێكسی هێمن و گونجاو بەسەر بەرێت، تەنها ئەگەر لەو پێكهاتە تێبگات و بتوانێت قبوڵی بكات، هەر لەم بنەمایەوە دەتوانێت ئارەزووەكانی ئافرەتەكە بۆ سێكس زیاد بكات و هەموو كاتێك بیوروژێنێت.

 

سێكس لای ڕەگەزی مێیەنە چی دەگەیەنێت؟

 

دەبێت زۆربەی ڕەگەزی نێر لەوە تێبگەن، كە سێكس لای ڕەگەزی مێینە مانایەكی زۆر جیاوازی هەیە، بە بەروارد لەگەڵ زۆربەی پیاواندا، كە زۆربەی پیاوان لەو باوەڕەدان، كە توانیان هەیە لە یەكێك یان زیاتر لە ڕەگەزی مێینە بگەینە ئەو پەری چێژی سێكسی، ئەگەر تەكنیكێكی دروست لە كاتێكی گونجاودا بەكار بهێنن، وەك ئەوەی شێوازی باری سێكسە، كە بگۆڕن یاخود یاری بە ئەندامی هەستیاری مێینەكە بكەن، یاخود هەندێك جار پیاوەكان بیر لە گەورەیی و بچوكیی ئەندامەكەی خۆیان دەكەنەوە، كە ئەمە بیرۆكەیەكی هەڵەیە، ئەوەی ڕاسیتە بۆ گەیاندنی مێینە بە ئەو پەڕی چێژی سێكس بریتیە لە یارییەكی خۆشەویستی پڕسۆز دەتوانێت مێینە بە ئەو پەڕی چێژە سێكسییەكانی خۆی بگەێنێت ، نەك ئەو شتانەی كە زۆربەی پیاوان بیری لێ دەكەنەوە.

 

دەبێت ئەوەشمان لە بیر نەچێت، كە (هەست) گرنگترین هۆكارە بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە بەجۆرێك هەستكردن بە خۆشەویستی ڕەگەزی بەرامبەر دەتوانێت ئارەزوە سێكسییەكانی خۆی چالاك بكات، گەر بتوانێت هەست بكات بە هێمنی و ئاسایش، هەروەها كاتێك بزانێت كێی خۆشیدەوێت، چونكە سێكس لای ڕەگەزی مێینە زۆر بەستراوەیە بە متمانە و نزیكی لە هاوسەرەكەیەوە .

 

كەواتە مێینە دەتوانێت چێژ لە ژیانە سێكسییەكەی وەربگرێت، ئەگەر بەر لە هەموو شتێك پێداویستییەكانی دەرونی و پەیوەندییە سۆزدارییەكی تێر بكرێت، كە بەمەش دەیەوێت هەست بەوە بكات، كە پیاوەكەی بە دڵ و لە ناخیەوە هەستی خۆشەویستی بۆی هەیە، نەوەك تەنها بۆ ئەوەی پیاوەكە ئارەزووە سێكسییەكانی خۆی تێر بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure