تانكه‌ری به‌نزین
752 جار بینراوە 6/6/2017 05:24 PM

15 تانكه‌ر به‌نزینی تر ڕه‌وانه‌ی ئێران كرایه‌وه‌



سنور میدیا _ تایبه‌ت

به‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزای گه‌رمیان ئاشكرای كرد ، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 15 تانكه‌ری دیكه‌ی به‌نزینی كوالیتی خراپ له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ڕه‌وانه‌ی ئێران كرایه‌وه‌، و سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییش دڵنیای ده‌داته‌ هاوڵاتیان له‌رێگری ئه‌و جۆره‌ به‌نزینانه‌".

یادرگار فه‌تاح به‌ڕێوبه‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان به‌سنور میدیایی ڕاگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ 6ی حوزه‌یرانی 2017 پشكنین بۆ 15 تانكه‌ر به‌نزینی كۆمپانیایه‌كی ناوخۆی كرا كه‌له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هێنرابوو".

 

وتیشی ، له‌پشكنینه‌كه‌ ده‌ركه‌وت شیاو نه‌بوو بۆ به‌ركارهێنان، دواتر هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌لیژنه‌یه‌ك سه‌رجه‌م تانكه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی ئێران كرایه‌وه‌.

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ ، د. غالب محه‌مه‌د عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ و سامان سروشتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ، به‌ سنور میدیای ڕاگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ خۆم له‌ سلێمانیه‌وه‌ چوومه‌ مه‌رزی په‌روێزخان ، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌وت و كانزای گه‌رمیان و مه‌رزی په‌روێزخان پشكنینمان بۆ ئه‌و 15 تانكه‌ر به‌نزینه‌ كرد ده‌ركه‌وت كوالیتی خراپ.

 

وتیشی ، دڵنیایی ده‌ده‌مه‌ هاوڵاتیان ئه‌وه‌ی له‌ توانامان دابێت ده‌یكه‌ین بۆ ڕێگری له‌و جۆره‌ به‌نزینانه‌ی كه‌ هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن".

 

ئه‌مش پاش ئه‌وه‌ دێت دوێنێ 6 شه‌ش تانكه‌ر به‌نزینی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئێران كرایه‌و.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure