دابه‌شكردنی مووچه |
714 جار بینراوە |
6/6/2017 10:46 AM |
|
خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه بۆ ئه‌مڕۆ
سنور میدیا
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2017، به فه‌رمی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش دیوان و لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرن.
به گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی سێشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها، رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 7 و 8ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی یه‌كه‌كانی (80 و 70) ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 10و 11ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش".
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی دووشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: رۆژی سێشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ده‌زگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 14 و 15ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 17 و 18ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی پلان دانان.
ئه‌وه‌ش هاتووه: رۆژی دووشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی سێشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 21 و 22ی حوزه‌یرانی 2017، ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان) ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
دواجار راشیگه‌یاندووه: رۆژی شه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.