خورما
417 جار بینراوە 5/6/2017 09:23 PM

سوده‌كانی خورما



سنور ميديا 

خورما یه‌كێكه‌ له‌و ڕووه‌كه‌ شیرینانه‌ی له‌ ناوچه‌ گه‌رمه‌كاندا ده‌ڕوێت و كه‌سانێكی زۆر حه‌ز به‌ خواردنی ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا، پسپۆڕانی ته‌ندروستی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م ڕووه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و چه‌ندین سودیان بۆ له‌شی مرۆڤ ئاشكرا كردووه‌.

به‌شێكی زۆری ڕۆژووانان ڕۆژوه‌كه‌یان به‌ خورما ده‌شكێنن، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی سونه‌تێكی ئاینیه‌، به‌ڕای پسپۆڕانی ته‌ندروستیش بونی چه‌ندین مادده‌ی سود به‌خش له‌ پێكهاته‌ی خورمادا، سود به‌ ته‌ندروستی له‌شی ڕۆژوه‌وان ده‌به‌خشێت.

 

توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان سه‌لماندویانه‌ له‌كاتی ڕۆژوو شكاندندا له‌شی ڕۆژوه‌وان شه‌كر له‌ له‌شیدا كه‌مه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ست به‌ لاوازی و كه‌م توانای بكات، به‌ڵام به‌ خواردنی چه‌ند ده‌نكێك خورما، ئاستی شه‌كری خوێنی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و وزه‌ و تواناش بۆ له‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 

خورما به‌هۆی زۆری ماده‌ كانزایه‌كان تێدا سودێكی زۆر باشی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش وای كردوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین نه‌خۆشی به‌كاربهێنرێت.

 

توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ خورما بڕێكی زۆر له‌ ڤیتامین ئه‌ی له‌پێكهاته‌كه‌یدایه‌ ئه‌مه‌ش، سودێكی زۆر به‌چاو ده‌گه‌نێت و مرۆڤ له‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شه‌وكوێری ده‌پارێزێت.

 

هه‌روه‌ها ڤیتامین بی 1 له‌ پێكهاته‌كه‌یدایه‌، سود به‌ ده‌ماره‌كانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ هێوركه‌ره‌وه‌ی مێشك و ده‌روون داده‌نرێت، هه‌روه‌ها یارمه‌تی به‌هێز كردنی ماسولكه‌كان ده‌دات.

 

ڤیتامین بی 2 یارمه‌تی چالاك بونی جگه‌ر ده‌دات و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سوده‌ كه‌ به‌ده‌ست كێشه‌كانی جگه‌رو زراویان هه‌یه‌.

 

جگه‌ له‌ ڤیتامینه‌كان خورما چه‌ندین مادده‌ی كانزای تێدایه‌ وه‌ك كالیسیۆم و مس و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆر و سودیۆم و فلۆر و، ئه‌م مادانه‌ش بۆ به‌هێزكردنی ددانه‌كان به‌سوده‌و رێگری له‌ كلۆربونی ده‌گرێت.

 

پسپۆڕه‌ خۆراكیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن خورما سودی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ كه‌مخوێنن و ڕێژه‌ی ئاسن له‌ خوێنیاندا كه‌مه‌ , و كێشه‌ی ته‌ندروستی گه‌ده‌ وڕیخۆڵه‌كان هه‌یه‌ كرداری هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات و له‌ش به‌ ژه‌هر و مادده‌ی زیان به‌خش پاكده‌كاته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure