په‌تاته‌
573 جار بینراوە 8/8/2015 10:10 PM

مادەی سۆلانین لە پەتاتە



سنور ميديا 

ئاماده‌كردنى _ م. ڕاماڵ ئه‌حمه‌د

مادەی سۆلانین بریتیە لە مادەیەكی كیمیایی ژەهراوی و بی رەنگ تامی تاڵی هەیە كە لە جلایكوألكالوید پیكهاتوە  C45H73NO15 كە لە تەماتەی سەوزدا هەیە هەوەها لە پەتاتە و بەرگی دەرەوەی باینجانی سەوز دا هەیە لە راستی دا سۆلانین بێ‌ رەنگە و ژەهراویە ئەو رەنگە سەوزەیشی كە دروست دەبیت بریتیە لە كلۆرۆفیل،  كلۆرۆفیلیش مادەیەكی سود بەخشە بۆ مرۆڤ و روەك.

 

ئەم رەنگە لە گەڵ درۆوستبونی مادەی سۆلانین دروست دەبیت كاتێك بەرهەمەكە یان رووەكەكە بەر تیشكی خۆر بكەوێت، بۆیە هەر  دوو مادەكە و سۆلانین و رەنگە سەوزەكە پێكەوە گەشە دەكەن و سەوز دەبێت ،بۆیە هەبونی رەنگی سەوز لە سەر بەرهەمە رووەكیەكە ئاماژەیە كە بۆ دروستبونی مادەی ژەهراوی سۆلانین ، بۆیە لە كاتی هەبونی ئەم رەنگە سەوزە لە سەر بەرهەمەكە ئاماژەیەكە كە تەواو پێنەكەیشتوە،بۆیە ئەو بەهەمانەی كە بە تەواوی پێنەگەیشتون بریكی زۆرتر لە مادەی سۆلانینان تێدایە، هۆكاری دروستبونی ئەم سۆلانین لە رووەكدا بۆ بەرگیریكردنی رووەكەكەیە لە كەڕرو و مێرو لە سەرەتای گەشەكردنی رووەكە، هەروەها لە كاتی گەشەكردن و تەواو پێگەیشتنی روەكەكە بریك لەم مادە سۆلانینە دەمێنێتەوە لە رووەكەدە دا،  

 

بڕی پێكهاتەی سۆلانین بەشێوەی سروشتی لەو پەتاتەی كەلە بازاردا هەن ڕێژەكەی دەگاتە  0.2 ملیغرام ئەمەش مەترسیەك دروست ناكات بەلام كاتێك بەر تیشی خۆر دەكەویت ئەم ریَِژەیە بەرز دەبێتەوە بۆ 1 ملغرام كەواتە خۆر و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی هۆكارێكە بۆ دروستبون و بەرزبونەوەی ڕێژەی سۆلانین لە بەرهەكە رووەكێەكاندا بە بەرزبونەوەیشی مەترسە بۆ لەشی مرۆڤ دروست دەكات, ئەو كەسەی پەتاتە بە كار بهێنێت و ڕێژەی سولانین لە 1 ملغرام زیاتر بێت ئەوا نیشانەكانی توش بون بە نەخۆشی دوای 8  - 12 كاتژمێر لە بە كارهینانی دەردەكەوێت وەك ڕشانەوە و سەرێشە و كیژبون و دڵ تیكچون و ئازاری گەدە و ئاسان نەجولانەوە قورەگ و نزم بونەوەی پلەی گەرمی لەش و بورانەوە  ئەگەر ریژەكە زۆر بێت ئەوا دەبێتە هۆی شەلەل و لە دەستدانی هەست و  وە ئەگەر ریژەی سۆلانین لە لایەن بەكاربەرەوە بەرز بیتەوە بۆ ریژەی 3 - 6 ملیغرام ئەوا دەبیتە هۆی لەش توشی ژەهراوی بون دەبێت بە مادەی سۆلانین و  هەندی جاریش دەگاتە حالەتی مردن. بۆ پاراستن و دوركەوتنەوە لە ژەهراوی بونی سۆلانین دەبیت تویكلی پەتاتەی بەجوانی لابدریت  چونكە 30-70-% لە سۆلانین پیكهاتوە هەوەها ئەمەش هەندی جار راستەوخۆ دەكەویتە ژیر تویكڵی پەتاتەكەوە بۆیە دەبیت بە جوانی لابدرێت یان بە كارهێنانی پلەی گەرمی باش بۆ لەناوبردن و كەمكردنەوەی ریژەی الجلالیكو ألكالوید لە بەرهەكەدكەدا وە هەروەها پاراستن و هەڵگرتنی ئەو بەرهەمانەی كە سۆلانین لە پێكهاتەكانی هەیە بۆ شیوەیەكی زۆر باشی هەوەها گرنگی دان بە گواستنەوە بەهەمەكان لە شۆینیكەوە بۆ شۆینیكی تر بە شیوەی تەندرست و بە كوالیتی زۆر باش هەوەها بلاوكردنەوەی زانیاری تەواو لە ناو هاولاتیاندا ئەمەش بە حكومەت و دەزگاكانی خۆپاراستن دەبیت هەروەها دەبیت ئەو بەرهەمانە دوور لە تیشی خۆر دایبنین لە بازارەكان و ماركتەكاندا. 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure