م. ديدار
7782 جار بینراوە 31/7/2015 10:48 PM

مه‌ترسيه‌كى نوێ له‌سه‌ر ژيانى هاوڵاتيانى هه‌رێم , زه‌نگێكى مه‌ترسى دار



سنور میدیا _ تایبه‌ت

 ئاماده‌كردنی : مامۆستای زانکۆ/دیدار عبدالکریم رحیم

وەکو دیارە لەگەڵ بەرە و پێش چوونی کات زۆرتر ووشەی ژینگەمان بەر گوێ دەکەوێت , باشووری کوردستان دوو سەرچاوەی ئاوی گەورەیە ,یەکەم دەریاچەی دووکان , دووەم دەربەندیخان، ئەم دەریاچانە سەرچاوەن بۆ ئاوی سەر زەوی کاریگەری لەسەرئاوی ژێر زەوی  , هەروەها سامانە ئاویەکان وە دەتوانێت نیوەی زەوی هەرێمی کوردستان عێراق بکاتە خاکی بەراو. 

 

جگە لەوەش سەرچاوەی سروشتی و گەشتیارین لەگەڵ دابین کردنی برێک لە کارەبايی نیشتمانی بۆ دانیشتوانی هەرێم لە رێگەی یەکەی بەرهەم هێنانی کارەبا , و لە ڕێگەی بەربەستە ئاویەکانەوە دەریاچەی دەربەندیخان نزیک شارۆچکەی دەربەندیخانە سەر بە پارەزگای سلێمانیه دەبێتە سەرچاوەی دابین کردنی ئاوی شیرین بۆ ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە پارێزگای دیالە ، هەندێ شوێنی تر.

 

لەگەڵ زیاد بونی کێشە ژینگەیکاندا لە سەر ئاستی جیهان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی،دەریاچەی دەربەندیخان بێ بەش نەبوه لەکاریگەریە لاوەکیەکانی ژینگە جا چ سروشتی بێت یا ناسروشتی.

 

 یەکێ لە گرنگترین دیاردەکانی کێشە ژینگەیکان برتیە لە پیس بون ،

پیس بون چەند جۆرێکی هەیە بریتین لە(فیزیاوی ، کیمیاوی ، باێۆلۆجی) ئاوی تانجەرۆ کە لە ناوەندی پارێزگاری شاری سلێمانیدایە بۆتە مۆتەکەی دەردو بەڵاکان , چونکە بۆتە ناوەندی فرێدانی زبڵ و خاشاکی هاوڵاتیان و پاشماوەی نەخۆشخانەکان و لەگەل ئاووەڕۆ پاشماوەی کارگەکان و کۆگاکانی سوتەمەنی دەکرێتە ناو ڕووباری تانجەرۆ,  پاشن بەهۆی ڕێڕەووی جوڵەی ئاو دەگوزرێتەوە بۆ ناو دەریاچەی دەربەندیخان دەبێتە هۆی پیس بونی ئاوی دەریاچەکە بە زیاد کردنی رێژەی کانزا قورسەکان لە ڕێژەی ئاسایی .

 

وەهەروەها زیاد کردنی مادە ئەندامیەکان و نائەندامیەکان لە دەرئەنجامدا کاریگەری بۆ سەر نەخۆشیە جیاوازە باوە سەردەمیەکان وەک: شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی جگەر،نەخۆشیەکانی پێست،بیرچونەوە..........هتد) .

 

کاریگەری پیس بون لەسەر گیاندارەئاویەکان بەهۆی ئەم پیسبونە دەبێتە کەمبونەوەی رێژەی  ئۆکسجینی تواوە کە پێوستە بۆپرۆسەی هەناسەدان و دروست بونی چینێک لەسەر ڕوی ئاوی دەریاچەکە بەهۆی بەرز بەرزبونی ڕێژەی کانزا قورسەکانەوەدەبێتە هۆی ژەهراوی بونی گیاندارە ئاویەکان دەرئەنجام ناتوانن , بەردوامی بەن بە ژیانیان, ويپ4ي دەمرن و سەر ئاو دەکەون لەگەڵ شەپۆلەکاندا بەرەو کەنارەکان دەرۆن بە مردوی لە رۆخی دەریاچەکە دەبیندرێت.   

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure