ژن و پیاو
2759 جار بینراوە 16/5/2017 05:14 PM

چارەسەرێکی نوێ بۆ زوو گەیشتنە ئۆرگازم دەدۆزێتەوە



سنور میدیا 

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی چارەسەرێكی نوێ بۆ ئەو کەسانە دەدۆزێتەوە کە تووشی زوو گەیشتنە ئۆرگازم دەبن و دەڵێ رێگەیەکی ئاسان چارەسەری گرفتەکەیان دەکات.

پزیشکانی کۆمەڵەی میزەڕۆی ئەمریکی دەڵێن لە داهاتوویەکی نزیک ئەوانەی کە گرفتی زوو گەیشتنە ئۆرگازمیان هەیە، دەتوانن سوود لە دەستەسڕێکی تایبەت وەربگرن کە لەنێو ماددەیەکی سڕکردن نقومکراوە و یارمەتی چارەسەری گرفتەکەیان دەدات.

 

ئێستا تاکە رێنمایی پزیشكان بۆ چارەسەری زوو گەیشتنە ئۆرگازم لە ئەمریکا تەنیا کرێم و سپرای تایبەتن، بەڵام بەکارهێنانی بەنزۆکاین و ماددە سڕکەرەکانی دیکە لە سەرجێگە رێگەیەکی نوێیە.

 

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و پزیشكی تایبەتمەندی میزەڕۆ، د. ریدوان شابسای دەڵێت دوای دوو مانگ لە بەدواداچوون، لە توێژینەوەکەیان بۆیان دەرکوتووە ئەوانەی دەستەسڕە تایبەتە نقومکراو لە ماددە سڕکەرەکانیان بەکارهێناوە، بەرەوپێشچوونێكی بەرچاو لە چارەسەری گرفتەکەیان هەبووە.

 

هاوکات د. هاریس نیگلەر، پزیشكی نەشتەرگەری میزەڕۆ لە ئەمریکا لەبارەی رێگەچارەکەوە دەڵێت هۆکاری دواخستنی گەیشتنە ئۆرگازم لەکاتی بەکارهێنانی دەستەسڕەکە ئەوەیە کە ماددە سڕکەرەکە هەستیاری چووک کەمدەکاتەوە و بەمەش ئۆرگازم "ئاوهاتنەوە" دوادەخات.

 

بەگوێرەی کۆمەڵەی پزیشكانی میزەڕۆی ئەمریکی زوو گەیشتنە ئۆرگازم باوترین گرفتی سێکسی پیاوانە و تووشی 33%ی پیاوان دەبێت لە نێوان تەمەنی 18-59 ساڵان، هەروەک داڤید سامادی، سەرۆکی بەشی میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی لینۆکس هیل، لە نیویۆڕک ئاشکرایدەکات زوو گەیشتنە ئۆرگازم "ئاوهاتنەوە" کاتێک بە گرفت دادەندرێت کە کەسێك کە لە کەمتر لە دوو خولەکدا ئاوی بێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure