ڕێبین هەردی
1382 جار بینراوە 27/5/2015 11:12 PM

ڕێبین هەردی : ئەبێ بارزانی بڕوات



سنور میدیا 

ئەونووسەرە ڕایدەگەیەنێت بارزانی دوو خول سەرۆكی هەرێم بووە ‌ هیچ بیانوویەك نیە جارێكی تر هەڵبژێردرێتەوە .


وادەی دووساڵی درێژكراوەی  بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم  بەرە و كۆتایی دەچێت , بۆیە جارێكی تر پارتی دەیەوێت بارزانی بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێرێتەوە لە دەرەوەی پەرلەمان , بەڵام حزبەكانی تر ئەو پرسەیان بەستووەتەوە بە ڕەشنووسی دەستوورە , ئەیانەوێت گەر بارزانی بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێتەوە جارێكی تر لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بێت , بەوەی ڕەشنووسی دەستور پەرلەمانی بێت . نووسەرێك ڕایدەگەیەنێت بارزانی لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت یان دەرەوەی پەرلەمان هیچ لە پێگەی پارتی كەم ناكاتەوە , چونكە مێژووی ئەم حزبانەی كوردستان ئەوەیان سەلماندوە  زۆرجار هەڵوێست و  موقف و دروشمەكانیان گۆڕاوە پێچەوانەی ئەو دروشمانە بووە كە  بە خەڵكیان داوە . 


رێبین هەردی نووسەر و ڕۆژنامەنووس  بە سنور میدیای ڕاگەیاند " پەیوەندی بەوەهەیە چۆن هەڵدەبژێرێتەوە ،وە  تەنها بابەتەكە ئەوەنیە لە پەرلەمان هەڵدەبژێرێتەوە ، بەڵكو پرسیارەكە لەسەر دەسەڵاتەكانێتیشی كەم ئەكرێتەوە یان بەو دەسەڵتانە ڕازی ئەبێت بۆیە بابەتەكە ئاڵۆزە ". 

هەروەها وتیشی " پێوایە بارزانی  قبۆڵی ئەوە ناكات لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت وە دەسەڵاتەكانیشی كەم بكرێتەوە. 


ئاماژەی بەوەش كرد " سەرۆكی هەرێم سەركەتوو  نەبوو لەسەرۆكایەتی هەرێم , بۆیە  ئەو ئەرك و دەسەڵاتانەی لای سەرۆكی هەرێم  بووە ئەی توانی زۆر شتی بكردایە,  بەڵام نەیتوانی دوو ئیدارەی چارەسەر بكات , نەیتوانی ژێرخانی ئابووری باش دروست بكات , نەیتوانی  وڵاتێكی پڕ لە ئاسایش دابین بكات ‌  بەپێچەوانەوە خۆی بووە بە بەشێك  لەململانیە حزبیەكان ".

ڕونیشی كردەوە "  هەركاتێك گرژیەك كەوتبێتە نێوانی پارتی و یەكێتی و حزبەكانی دیكە سەرۆكی هەرێم تەرە ف بووە و بێلایەن نەبووە، بەڵكو وەكو سەرۆكی پارتی مایەوە نەك وەكو سەرۆكی هەرێم , ئەمەش لە 17 ی شوبات بە ئاشكرا دیار بوو كە بارزانی بێ لایەنی خۆی لەدەست دا , لایەنگری لە حزبێك كرد ".

وتیشی "  ئەو ماوەیەی بارزانی سەرۆكی هەرێم  بووە پر لەقەیران و كیشە  بووە ,  وڵات نزیك بوو لە شەڕی ناوخۆ . 


سەبارەت بە بەهەڵبژاردنەوەی ئەو نووسەرە وتیشی " دانانەوەشی نمزەجێكی ناشرین دروست دەكات ,  چ لە پەرلەمان بێت یا لەلایەن خەڵكەوە,  نەریتێكی زۆر ناشرین دروست دەكات ، هەموو یاساكانیش لە دنیا تەنها دوو دەورە  ئەدا بە سەرۆك , بەڵام لە هەندێ‌ ولات شەش ساڵ و هەندێ وڵات پەرلەمان خۆی قەرار دەدات " . 

لە كۆتایی لێدوانەكەشی دا  ڕایگەیاند " كێشەو ئەوەیە پەرلەمان بڕیاری داوە پارتی و یەكێتی بن , پارتی و یەكێتی خۆیان  یاسایان دانەوە خۆشیان پەیڕەوی ناكەن,  مسعود بارزانی دووخولە سەرۆكی هەرێم هیچ بیانویەك نیە بۆ دانانەوەی , بۆیە بارزانی ئەبێت بڕوات و كەسێكی دیكە بێتە شوێنەكەی ".

هەروەها وتیشی "  بەداخەوە هیچ هێزێكی دیكە ناتوانێ باسی ئەم بابەت بكات  بۆیە ئەمە ڕاستیەكە نابێت كەس تەنازول بكات ,گرنگ ترین كاری حزبەكان ئەوەیە سوربن لەسەر ئەوەی خوولی بارزانی تەواو بووە " . 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure