دابه‌شكردنی به‌نزین |
1977 جار بینراوە |
6/5/2017 07:12 PM |
|
لە بارەی نرخی بەنزین داوایەک ئاراستەی شۆفێران دەکرێت
سنور میدیا_تایبەت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوایەك ئاڕاسته‌ی شۆفێران ده‌كات و داوایان لێده‌كات روو له‌و به‌نزینخانانه بكه‌ن كه نرخی به‌نزینیان هه‌رزان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نه‌ریت و به‌نزینخانه‌كانی دیكه‌ش نرخ هه‌رزان بكه‌ن.
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ نرخی به‌نزین دانراوه، له عیراق سێ جۆر به‌نزین هه‌یه، نۆرماڵ، محه‌سه‌ن، سۆپه‌ر، كه هه‌ریه‌كه‌یان جۆره ئۆكتانێكیان هه‌یه.
غالب محه‌مه‌د وتیشی: "ئۆكتانی نۆرماڵ له 89 بۆ 92ه، له‌و نێوانهدابێت هیچ كێشه‌ی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك ئۆكتانی به‌نزینه‌كه‌ی له خوار 89 بێت ئه‌وكات لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه: "هه‌ندێك به‌نزینخانه له سلێمانی نرخی به‌نزینیان هه‌رزان كردووه و هه‌ندێك وه‌ك خۆیان ماون، بۆیه داوامان له شۆفێران ئه‌وه‌یه روو بكه‌نه ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه نرخی به‌نزینیان هه‌رزان كردووه".
ئه‌وه‌شی باسكرد: تیمه‌كانیان به‌رده‌وام به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و پشكنین بۆ كوالێتی به‌نزین ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك ئۆكتانی به‌نزینه‌كه‌ی به‌پێی ستانداردی عیراقی نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه به‌هۆی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان و كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شت و سه‌یرانی هاوڵاتییان، نرخی به‌نزین هه‌رزانتر ببێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نا.
له ئێستادا به‌شێك له به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی نرخی به‌نزینی نۆرماڵیان بۆ 575 دینار بۆ هه‌ر لیترێك دابه‌زاندووه، له‌كاتێكدا له زۆرێك له به‌نزینخانه‌كان هێشتا بۆ لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ 600 دیناره.