.
943 جار بینراوە 6/5/2017 11:37 AM

سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت



سنور میدیا_تایبەت

بەپێی خشەی دابەشکرنی مووچەی مانگی ئازاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە سبەینێوە تا کۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگێکی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

 

١-ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری  ٧ و ٨ی ئایار مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٢-ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری ١٠ ی ئایار مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

٣-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١١ ئایار مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

٤-ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری   ١٤ و ١٥ ی ئایار، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٥- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٦ ی ئایار، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

٦- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٧ و ١٨ ی ئایار، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت(فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی، فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن، ئەنجومەنی ئاسایش).

٧- ڕۆژی  یەک شەممە بەرواری ٢١ ی ئایار ، مووچەی مانگی  ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

٨- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٢ ی ئایار ، مووچەی مانگی  ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.

٩-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٣ ی ئایار ، مووچەی مانگی  ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.

١٠- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری  ٢٤ ٢ ٢٥ ی ئایار، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی ناوخۆ  و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

١١- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٨ ی ئایار،، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

١٢- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٩ ی ئایار،، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

(وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەو گەیاندن، وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی پلان دانان، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان).

١٣- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٣٠ ی ئایار، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت. (وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی).

١٤- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٣١ ی ئایار، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت. (وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان).

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure